ئه‌ڵمانیا

کاپتنەکانی داهاتووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەستنیشانکران

Yariga App

یاریگا –

کاپتنەکانی داهاتووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەستنیشانکران، جۆشوا کیمیچ شوێنی مانوێل نۆیەر دەگرێتەوە.

جولیان ناگلیسمان راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کاپتنەکانی هەڵبژاردەکەی بۆ یارییەکانی داهاتوو دەستنیشانکردووە و رایگەیاند، جۆشوا کیمیچ دەبێتە کاپتنی یەکەمی مانشافت و ئەنتۆنیۆ رۆدیگەر کاپتنی دووەم و کای هاڤێرتزیش کاپتنی سێیەمی ئەڵمانیا دەبن.

مانوێل نۆیەر و ئیلکای گۆندوگان دوای جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بڕیاریان دا بەیەکجاریی واز لە یارییە نێودەوڵەتییەکان بهێنن، کە نۆیەر لە یۆرۆی 2024 کاپتنی مانشافت بوو.

ئەڵمانیا لە نەیشنس لیگ، رۆژی شەممە میوانداریی هەنگاریا دەکات و دوای سێ رۆژی دیکەش هەر لە هەمان پاڵەوانێتی دەبێتە میوانی هۆڵەندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button