ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێڤەرتن ئامادەیە دەستبەرداری هێرشبەرێکی ببێت

چێڵسی لەسەرووی گرنگیپێدەرانەوەیە

Yariga App

یاریگا –

تاوەکو ئێستا هیچ یانەیەک ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی دۆمینیک کالڤێرت لووێن نەکردووە.

کالڤێرت لووێن لە ساڵی 2016 لە شێفیڵد یونایتدەوە پەیوەندی بە ئێڤەرتن کرد و ئێستا تەنیا یەک ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی ماوە و بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەشی لەگەڵ ئێڤەرتن رێکنەکەوتووە.

نیوکاسڵ یونایتد هەوڵی زۆری بۆ گواستنەوەی کالڤێرتی تەمەن 27 ساڵاندا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو. دەستەی کارگێڕی و راهێنەرانی یانەکەی مێرسیساید، ئامادەن لە دوا رۆژی گواستنەوەکاندا دەستبەرداری لووێن بن.

سکای سپۆرتس پێشتر بڵاویکردبووەوە، ناوی کالڤێرت لووێن لە لیستی گواستنەوەکانی چێڵسیدایە و پێدەچێت لە دوای لەدەستدانی دەرفەتی گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری ناپۆلی و ئیڤان تۆنی، هێرشبەری برێنتفۆرد، پەنا بۆ کالڤێرت ببەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button