ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایەر لیڤەركوزن یاریزانێكی لیڤەرپوولی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ تایلەر مۆرتن یاریزانی لاوی لیڤەرپوول واژۆ بكات.

وەرزی رابردوو لیڤەرپوول یاریزانەكەی لە تیمی لاوانەوە بۆ تیمی یەكەم بەرز كردەوە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی پۆل جۆیس بایەر لیڤەركوزن خواستی خۆی بۆ گواستنەوەی تایلەر مۆرتن دەربڕیوە و دەیەوێت بە شێوەی خواستن بیگوازێتەوە ریزەكانی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری لیڤەركوزن دەیەوێت یاریزانە لاوەكەی رێدز پێش داخستنی بازاڕی گواستنەوە بگوازێتەوە.

لیڤەرپوول گرێبەستی مۆرتنی ناوەڕاستكاری بۆ ماوەیەكی زۆر نوێكردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button