ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

براڤۆ به‌رارودی نێوان بارسێلۆنا و مانچێسته‌ر سیتی ده‌كات

بارسێلۆنا یانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌،به‌ڵام له‌ ناوه‌وه‌ زۆر بچووكه‌

Yariga App

یاریگا –
کلاودیۆ براڤۆی چیلی، بەراوردی نێوان بارسێلۆنا و مانچستەر سیتی کرد، كه‌ پێشتر به‌رگری له‌ درێسی هه‌ردوو یانه‌ كردووه‌.

براڤۆ کە لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2017 یاری بۆ بارسێلۆنا کردووە، لە لێدوانێكدا کە رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ده‌ڵێت، بارسێلۆنا، تیپێكی گه‌وره‌یه‌ لەسەر ئاستی جیهانی، بەڵام وەک تیپێکی بچووک کاردەکات.

کاتێک پرسیاری جیاوازی نێوان هەردوو یانەی مانچێسته‌ر سیتی و بارسێلۆنای لێكرا، گۆڵپارێزە گوتی، هەمیشە دەڵێم بارسێلۆنا وەک تیپێکی بچووک کاردەکات له‌ كاتێكدا ئه‌و یانه‌یه‌كی زەبەلاحە وه‌كو ریال مەدرید، پێویستە بارسێلۆنا گەورەتر بێت.

گوتیشی، بێگومان بارسێلۆنا تیپێکی گه‌وره‌یه‌، بەڵام لە ناوەوە زۆر بچووکە، هەمیشە رووخساره‌كان دووباره‌ن بیركردنه‌وه‌یان گه‌وره‌ نیه‌، ژمارەیەکی کەم لە کەسەکان و یاریزان، ستاف ده‌گۆرێن.

گۆڵپارێزە چیلیه‌كه‌ ستایشی مانچێسته‌ر سیتی ده‌كات و ده‌ڵێت: بە سەرۆکایەتی پیپ گواردیۆلا سیتی یانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌، لەڕووی ڕێکخستنەوە و سه‌رچاوه‌كانیان بێ سنوورە، هه‌موو ستافه‌كه‌ش زۆر نایابن.
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، کەمتەرخەمیه‌كی زۆر له‌ بارسێلۆنا هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات یاریزانەکە بە باشترین شێوە گەشە نه‌كات، ئه‌مه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر یانه‌كه‌ ده‌بێت.

لە کۆتاییدا گوتی، له‌ مانچێسته‌ر سیتی پێویست ناکات خەمی یاریکردنت هەبێت، باشترین چارەسەرکەری هەیە،هه‌روه‌ها باشترین راهێنەری توانای جەستەیی لە هۆڵی وەرزشدا، ته‌واوی كارگێری و ستافه‌كه‌ زۆرباشن.

بابەتی زیاتر

Back to top button