ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئەستێرەیەك پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە دەكات

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی میكێل مێرینۆی ئیسپانی و ئەستێرەی یانەی ریال سۆسێدادی هەمان وڵات.

مێرینۆ لە هاوینی 2019 بە بەهای 12 ملیۆن پاوەند لە ریزەكانی نیوكاسڵەوە پەیوەندی بە ریال سۆسێداد كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی فلۆریان پلاتنبێرگ لە تۆڕی سكای سپۆرتس، رێككەوتنی كۆتایی لە نێوان ئارسیناڵ و ریال سۆسێداد بۆ گواستنەوەی میكێل مێرینۆ كراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەستێرە ئیسپانییەكە بە بەهای 33.5 ملیۆن یۆرۆ و پێنج ملیۆن گۆڕانكاری پەیوەندی بە تیمەكەی میكێل ئارتێتاوە دەكات.

میكێل مێرینۆ

مێرینۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا توانی نازناوی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا بەدەستبهێنێت.

یاریزانە 28 ساڵانەكە وەرزی رابردوو لەگەڵ ریال سۆسێداد بەشداری لە 45 یاری كرد و توانی هەشت گۆڵ بكات و پێنج گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button