لیڤەرپوول لە یەکەم گرێبەستی هاوینە نزیکبووەتەوە
بەدوای شوێنگرەوەی ماتیپ وێڵە
یاریگا –
لیڤەرپوول لە نزیکەوە چاودێری محەمەد سیماکان، بەرگریکاری لایپزیگ دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فیلیپ هاینز، رۆژنامەنووسی تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس، لیڤەرپوول وێڵە بەدوای دۆزینەوەی شوێنگرەوەی جۆیڵ ماتیپ و ئێستا لیستێکی کورتکراوەی ئامانجەکانیان دەستنیشانکردووە.
یوڤێنتوس تاکە رکابەری لیڤەرپوولە لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی سیماکان، بەڵام لاپیزیگ داوای پارەیەکی دیاریکراو دەکات و ئەگەر پێشکەشی نەکرێت، سیماکان یانەکەی جێناهێڵێت.
Once again confirmed: Liverpool FC continue to have interest in Leipzig’s defender Mo Simakan. It is not advanced or concrete, but Simakan is still on Liverpool’s list. Juventus also keeping an eye on the Frenchman. 🇫🇷👀
Simakan is not unhappy in Leipzig. However, the Frenchman… pic.twitter.com/X5SwOZcfwU
— Philipp Hinze (@philipphinze24) August 21, 2024
سیماکان لە هاوینی ساڵی 2021 لە ستراسبۆرگەوە پەیوەندی بە لاپیزیگ کرد، گرێبەستێکی بۆ ماوەی شەش ساڵ واژۆ کردووە و یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانی یانە ئەڵمانییەکە.
لایپزیگ یەکێکە لەو یانانەی باشترین سیاسەتی قازانجی لە گواستنەوەی یاریزاناندا هەیە. بەهای ئێستای سیماکان لە بازاڕی گواستنەوە دەگاتە 45 ملیۆن یۆرۆ.
سیماکان، یاریزانی فەڕەنسی لە وەرزی رابردوودا بەشداری لە 42 یاریدا کرد، سێ گۆڵ و چوار ئەسیستی هەیە.