عێراقگرنگترین

فیفا سزایەکەی سەر یانەی هەولێری لابرد

دوای پێدانی 40 هەزار دۆلار

Yariga App

یاریگا –

دوای پێدانی 40 هەزار دۆلار بە سامی هومامی یاریزانی توونسی، فیفا سزایەکەی سەر یانەی هەولێری لادا.

یانەی هەولێر لە روونکردنەوەیەکیدا رایگەیاندووە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بە نووسراوی فەرمی ئاگاداریکردوونەتەوە سزایەکەیان لەسەر لابردوون، کە بەهەۆی ەندانی شایستە داراییەکانی یاریزانێکی توونسی یانەکەی قەڵاومنارە لە تۆمارکردنی ناوی یاریزانە نوێیەکانی سڕکرابوو.

یانەی هەولێر ساڵی رابردوو بەهۆی ئەوەی پێشتر گرێبەستی لەگەڵ سامی هەمامی یاریزانی توونسی واژۆکردووە و دواتر بەبێ رەزامەندیی یاریزانەکە گرێبەستەکەی هەڵوەشاندووەتەوە، مافی تۆمارکردنی یاریزانە نوێیەکانی ئەم هاوینەی لێسەندرابووەوە، دوای پێدانی شایستە داراییەکانی ئەو بەرگریکارە توونسییە کە 40 هەزار دۆلارە بوو، فیفا سزایەکەی لابرد.

یانەی هەولێر لە بەیاننامەکەیدا رایگەیاندووە :’ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه‌ فیفا ئیمه‌یلێكی بۆ یانه‌ی وه‌رزشیی هه‌ولێر ناردووه‌، تێیدا هاتووه‌ به‌ فه‌رمی سزای سه‌ر یانه‌كه‌ هه‌ڵگیرا. ئه‌و سزایه‌ی كه‌ به‌سه‌ر یانه‌كه‌ سه‌پێندرابوو دوای ئه‌وه‌ی سكاڵایه‌ك له‌ لایه‌ن یاریزانی توونسی سامی ئه‌لهومامی دژی یانه‌كه‌ له‌ فیفا تۆمار كرابوو’.

دوای لابردنی سزایەکەی سەری، یانەی هەولێر دەتوانێت ناوی یاریزانە نوێیەکانی تۆمار بکات، کە ئەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ چەند یاریزانێکی نوێ واژۆکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button