ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

وێستهام گۆڵکارێکی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی وێستهام یونایتد گواستنەوەی نیکلاس فولکروگی ئەڵمانی راگەیاند.

ماڵپەڕی فەرمی وێستهام بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستیان لەگەڵ هێرشبەری پێشووی یانەی بۆڕووسیا دۆرتموند نیکلاس فولکروگ واژۆ کردووە و ئێستا یاریزانە ئەڵمانییەکە هێرشبەری نوێی هامەرزە.


گرێبەستەکەی نیکلاس لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە بۆ ماوەی سێ وەرز دەبێت و تا هاوینی 2027 یاریی بۆ یانەکە دەکات، بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکەشی لەبەردەستدا دەبێت.

وێستهام لەبەرامبەر گواستنەوەی یاریزانەکە بڕی 26 ملیۆن یۆرۆ و 4 ملیۆن یۆرۆی دیکەش بەشێوەی زیادکراو بە دۆرتموند دەدات، مووچەی ساڵانەی فولکروگ لە یانەکە 3 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

هێرشبەرە تەمەن 31 ساڵانییەکە یاریی بۆ یانەکانی فێردێر برێمن، گروتەر فۆرت، نۆرنبێرگ، هانۆڤەر و بۆڕووسیا دۆرتموند کردووە.

بەدرێسی سەرجەم یانەکان بەشداری 417 یاریی کردووە، 159 گۆڵی کردووە و 55 گۆڵیشی دروستکردووە. بە درێسی هەڵبژاردەی ئەڵمانیاش لە 21 یاریی 13 گۆڵی کردووە و گۆڵێکی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button