ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گۆمێز داهاتووی خۆی لەگەڵ لیڤەرپوول یەکلاییکردەوە

نابێتە بەشێک لە پڕۆسەی گواستنەوەی گۆردن

Yariga App

یاریگا –

جۆ گۆمێز دەیەوێت بۆ وەرزێکی دیکەش لە لیڤەرپوول بمێنێتەوە.

سەرەڕای زیادبوونی دەنگۆکانی پەیوەندیکردنی گۆمێز بە نیوکاسڵ و بوونی بە بەشێک لە پڕۆسەی گواستنەوەی ئانتۆنی گۆردن بۆ لیڤەرپوول، بەڵام یاریزانەکە دەیەوێت بۆ وەرزێکی دیکەش لە ئانفیڵد بمێنێتەوە.

رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، گۆمێز نایەوێت پەیوەندی بە نیوکاسڵ بکات و چاوی لە تەواوکردنی گرێبەستەکەیەتی لە لیڤەرپوول، بەتایبەت دوای دەستبەکاربوونی ئارنە سڵۆت، وەک راهێنەری یانەکە.

سێ ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی گۆمێز لە لیڤەرپوول ماوە، لە ماوەی رابردوودا دەنگۆکانی تێهەڵکێشکردنی لە گرێبەستی گواستنەوەی گۆردن زیادبببوون.

لیڤەرپوول ئامادەیە 45 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی گۆردن خەرج بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا ماگپایس نەگەیشتووەتە بڕوای فرۆشتنی یاریزانەکە، هەرچەندە رەنگە بۆ پابەندبوون بە رێساکانی یاریی خاوێن، ناچاری فرۆشتنی چەند یاریزانێک ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button