ئه‌ڵمانیاگرنگترین

تۆنی کرووس بە باشترین یاریزان دەستنیشانکرا

لە راپرسییەکی گۆڤاری کیکەر

Yariga App

یاریگا –

تۆنی کرووس بە باشترین یاریزان و چاڤی ئاڵۆنسۆ بە باشترین راهێنەری ساڵ لە ئەڵمانیا دەستنیشانکران.

لە دەنگدانێکی تایبەت بە گۆڤاری کیکەری ئەڵمانیدا، تۆنی کرووس بە باشترین یاریزانی وڵاتەکە و ئاڵۆنسۆ، راهێنەری بایەر لیڤەرکوزن بە باشترین راهێنەر دەستنیشانکران.

هەرچەندە لە دوای یارییەکانی یۆرۆی 2024 تۆنی کرووس وازی لە یاریکردن هێنا، بەڵام بەگوێرەی راپرسییەکی گۆڤاری کیکەر، کروس زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا و بەسەر فلۆریان فیرتز و گرانیت چاکا سەرکەوت.

خەڵاتەکە ساڵانە لەلایەن گۆڤاری کیکەرەوە دابەش دەکرێت و پێشتر لە ساڵی 2018، کرووس خەڵاتەکەی بەدەستهێنابوو.

کرووس بەهۆی ئاست بەرزی لە وەرزی رابردوودا لەگەڵ ریال مەدرید، کاتێک 11 بەشداری گۆڵی لە 48 یاریدا هەبوو، بە باشترین یاریزانی ئەڵمانیا دەستنیشانکرا. دوای یارمەتیدانی لۆس بلانکۆس بۆ بردنەوەی لالیگا و چامپیۆنزلیگ.

تۆنی کروس 285 دەنگ و فیرتز 246 دەنگ و چاکا 66 دەنگی لەکۆی 751 دەنگی یەکێتییەکە بەدەستهێنا.

ئەنجامی راپرسی

  1. تۆنی کرووس (ریال مەدرید): 285
  2. فلۆریان فیرتز (بایەر لیڤەرکوزن): 246
  3. گرانیت چاکا (بایەر لیڤەرکوزن): 66
  4. جەمال موسیالا (بایرن میونشن): 28
  5. هاری کەین (بایرن میونشن): 24
  6. سێرهۆ گیراسی (شتوتگارت): 19
  7. نیکلاس فولکڕوگ (بۆڕووسیا دۆرتموند): 11
  8. ماتس هەمڵس (بۆڕووسیا دۆرتموند): 6
  9. تۆماس مولەر (بایرن میونشن): 6
  10. دانی ئۆلمۆ (لایپزیگ): 6
  11. دێنیز ئوداڤ (شتوتگارت): 6

لەلایەکی دیکەوە، ئاڵۆنسۆ زۆرترین دەنگی راپرسییەکەی گۆڤاری کیکەری بەدەستهێنا و بە باشترین راهێنەری ئەڵمانیا دەستنیشانکرا.

ئاڵۆنسۆ 503 دەنگی کۆکردەوە و بەسەر سێباستیان هۆنێس، راهێنەری شتوتگارت و فڕانک شمیت، راهێنەری هایدنهایم سەرکەوت.

راهێنەرە ئیسپانییەکە لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن ئەنجامی سەرنجڕاکێشی هەبوو، تەنانەت بەبێ ئەوەی هیچ یارییەک بدۆڕێنێت، بووە پاڵەوانی بۆندسلیگا.

ئاڵۆنسۆ کۆتایی بە باڵادەستی 11 ساڵەی بایرن میونشن بەسەر بۆندسلیگا هێنا. هەروەها لیڤەرکوزن لەگەڵ چابی گەیشتە یاری کۆتایی یۆرۆپالیگ، بەڵام بەرامبەر ئاتاڵانتا دۆڕا.

بابەتی زیاتر

Back to top button