بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دۆرتمۆند لەگەڵ بەڕازیلیەکی یانەیەکی پرێمەرلیگ رێککەوت

Yariga App

یاریگا –

یانەی دۆرتمۆند نزیکە لە راگەیاندنی گرێبەستێکی نوێ لە چوارچێوەی رێکخستنەوەی ریزەکانی بۆ وەرزی نوێ.

زەردپۆشەکانی ئەڵمانیا جگە لە گەیشتنیان بە فیناڵی چامپیۆنزلیگ لە وەرزی رابردوو، دەستکەوتێکی دیکەیان نەبوو. ئەم هاوینە راهێنەرەکەیان رۆیشت و چاویان لەوەیە بە راهێنەرایەتی نووری شاهین بگەڕێنەوە پێگەی خۆیان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، دۆرتمۆند ڕێککەوتنی زارەکی کردووە بۆ گواستنەوەی یان کوتۆ کە ئێستا لەجێرۆنای ئیسپانییە.

ڕۆمانۆ بڕی گواستنەوەکەیشی ئاشکراکردووە کە 25 ملیۆن یۆرۆیە لەگەڵ گۆڕانکارییەکان و گرێبسەتەکەیشی درێژخایەن دەبێت.

کوتۆی بەڕازیلی کە لە پێگەی بەرگری ڕاست یاریی دەکات، ساڵی 2020 لە ڕێگەی مانچێستەر سیتیەوە یەکەم گەشتی ئەورووپی دەستپێکرد. بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ بەشدارییەکی پێبکرێت لەلایەن پێپ گواردیۆلاوە، ئەو یاریزانە هەمان ساڵ بە خواستن نێردرایە ڕیزەکانی جێرۆنا و هەر لەوێیش درەوشایەوە. بە جۆرێک وەرزی رابردوو ڕەگەزێکی سەرەکی بوو لە گەیشتنی جێرۆنا بە چامپیۆنزلیگ و توانی لە 34 یاری خولی ئیسپانی گۆڵێک و 8 ئەسیست بکات.

چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفتەیە یاریزانە 22 ساڵانەکە گەشتی ئەڵمانیا بکات بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکیەکانی.

کوتۆ بە درێسی جێرۆنا
کوتۆ لەگەڵ مان سیتی    ‌

 

بابەتی زیاتر

Back to top button