
یاریگا-
بەفەرمی یانەی ریاڵ مەدرید پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و لالیگا، داهاتی وەرزی پێشووی یانەکەی ئاشکراکرد.
داهاتی یانە ئیسپانییەکە تەنیا لە وەرزی 2023-2024 گەیشتوەتە 1.07 ملیار یۆرۆ، بەوەش ریکۆردی مێژوویی تۆمارکرد، وەک یەکەم یانە لە وەرزێکدا داهاتەکەی ملیارێک یۆرۆ تێپەڕێنێت.
ئەم داهاتەش بەراورد بە وەرزی پێشووتر، بە نزیکەی 27% زیادیکردووە.
هەر لە بەیاننامەکەی ریاڵ مەدریددا هاتووە، قازانجی کۆتایی یانەکە دوای لێبڕینی باج، 16 ملیۆن یۆرۆ بووە.