ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

بایرن میونشن ئۆفەرێکی 55 ملیۆن یۆرۆیی بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی لاو پێشکەش کرد

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن ئۆفەرێکی بە بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی رێنی فەڕەنسی کردووە بۆ ئەوەی دەستبەرداری دێسیرێ دۆوی یاریزانی لاوی یانەکەی بێت.

فابریس هاوکینس رۆژنامەنووسی بەناوبانگی فەڕەنسی لە کەناڵی RMC Sportـی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ئۆفەرێکی بە بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ پاداشتی دارایی دیکەی پێشکەشی یانەی رێنی فەڕەنسی کردووە، بۆ ئەوەی دەستبەرداری دێسرێ دۆوی ناوەڕاستکاری لاوی یانەکەی بێت.

باڤارییەکان لەسەر گواستنەوەی ئەم ناوەڕاستکارە 19 ساڵانە زۆر رژدن، کە لە بۆرسەی یاریزانان بەهای دێسیرێ دۆوی 30 ملیۆن یۆرۆیە و تاوەکو هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە هەیە.

فابریس هاوکینس راشیگەیاندووە، پاریس سانجێرمان خۆی ئامادە کردووە ئۆفەرێکی دیکە پێشکەشی رێن بکات بۆ ئەوەی ناوەڕاستکارە لاوەکە بگوازێتەوە، لەکاتێکدا یانەی رێن وەڵامی ئۆفەری یەکەمی یانەکەی پایتەختی لەبارەی دێسیرێ نەدایەوە.

دێسیرێ دۆوی 3ـی یۆنیۆ/حوزەیرانی 2005 لەدایکبووە لە ئەکادیمیا و لاوانی یانەی رێنی فەڕەنسی پێگەیشتووە و دوو ساڵ لەمەوبەر بۆ تیمی یەکەم سەرخرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button