بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

ئۆبامیانگ پەیوەندی بە یانەیەكی سعودیەوە دەكات

Yariga App

یاریگا –

پێر ئێمیریك ئۆبامیانگ، هێرشبەری گابۆنی یانەی مارسیلیای فەڕەنسی پەیوەندی بە یانەی قادسیەی سعودیەوە دەكات.

ئۆبامیانگ لە هاوینی ساڵی رابردوو بە گرێبەستێكی ئازاد لە چێڵسیەوە پەیوەندی بە مارسیلیاوە كرد.

گرێبەستەكەی ئۆبا لەگەڵ مارسیلیا لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.


فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس ئاشكرایكرد، مارسیلیا رەزامەندی نیشانداوە بۆ ئەوەی ئێمیریك ئۆبامیانگ پەیوەندی بە یانەی قادسییەی سعودیەوە بكات.

یاریزانەكە لەگەڵ قادسیە بۆ ماوەی دوو ساڵ رێككەوتووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا واژۆ لەسەر گرێبەستەكەی دەكات.

ئۆبامیانگ وەرزی داهاتوو لەگەڵ ناچۆ لە هەمان یانە یاری دەكەن.

ئۆبامیانگ بە درێسی مارسیلیا

ئۆبا وەرزی رابردوو لەگەڵ مارسیلیا بەشداری لە 51 یاری كرد و توانی 30 گۆڵ بكات و یازدە گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button