ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئاستۆن ڤێلا یەک هەنگاو لە گواستنەوەی ئۆنانا دوورە

Yariga App

یاریگا –

ئاستۆن ڤێلا یەک هەنگاو لە گواستنەوەی ئامادۆ ئۆنانای ئەستێرەی یانەی ئێڤەرتنی ئینگلیزی دوورە.

رۆژنامەنووسی ماڵپەڕی ئاتڵێتیک دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی ئامادۆ ئۆنانا، ئاستۆن ڤێلا لەگەڵ ئێڤەرتن گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی گفتوگۆکان.

ئاستۆن ڤێلا لەگەڵ ئامادۆ رێککەوتنی کەسی کردووە، یاریزانە بەلجیکییەکە ئامادەیە گرێبەستێکی درێژخایەن لەگەڵ تیپەکەی ئۆنای ئیمری واژۆ بکات.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی ئۆرنشتاین، ڤێلا لە بەرامبەر گواستنەوەی یاریزانە تەمەن 22 ساڵانییەکە بڕی 50 ملیۆن پاوەند بە ئێڤەرتن دەدات، بەڵام ٪20 پارەکە بۆ یانەی لیلی فەرەسی دەبێت.

پێش ڤێلا هەریەکە لە یانەکانی نیوکاسڵ، ئارسیناڵ، بایرن میونشن، بارسێلۆنا و مانچێستەر یونایتد ئارەزووی گواستنەوەی یاریزانەکەیان دەکرد، بەڵام ئاستۆن ڤێلا لە کێبڕکێی بەدەستهێنانی یاریزانەکە سەرکەوتوو بووە.

ناوەڕاستکارە لاوەکە لە هاوینی 2022 بەبڕی 35 ملیۆن یۆرۆ لە لیلی فەڕەنسییەوە پەیوەندی بە ئێڤەرتن کرد، بە درێسی یانەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 72 یاری کردووە، خاوەنی 4 گۆڵ و 3 ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button