ئیسپانیاگرنگترینیۆرۆی 2024

سه‌رۆكی یانه‌ی ئاتلێتیک بلباو هێرش دەکاتە سەر بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا –

ئاتلێتیک بلباو هێرش دەکاتە سەر بارسێلۆنا و گلەیی لە نەبوونی پاراستنی نێکۆ ویلیامز لەگەڵ ئیسپانیا دەکات.

جۆن ئوریارتی سەرۆکی یانەی ئاتلێتیک بلباو بارسێلۆنای تۆمەتبار کرد بەوەی کە فشاری خستووەتە سەر نێکۆ ویلیامز و هەوڵی ئەوە دەدات بیگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی، هەروەها پێیوابوو کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا نازانێت چۆن پارێزگاری لە یاریزانەکە بکات.

ویلیامز لە پاڵەوانێتی یۆرۆی 2024 لەگەڵ ئیسپانیا ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكردووه‌، بۆته‌ ئامانجی زۆرێك له‌ یانه‌كان و یەکشەممەی داهاتووش لە یاریی کۆتاییدا رووبەڕووی ئینگلتەرا دەبێتەوە.

گلەییەکەی سەرۆکی یانەكه‌ی هه‌رێمی باسك دوای ئەوە هات کە رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە کە بارسێلۆنا لەگەڵ بریکاری ویلیامز گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌كه‌ی هه‌رێمی كاتالۆنیا بكات، ئەمەش دوای ئەوەی خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا سەرسامی خۆی بۆ ئەو یاریزانە دەربڕی و متمانەی خۆی بە توانای یانەکەی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەربڕی.

گوتیشی، رێزگرتن لە نێوان هەموو ئەو توخمانەی تۆپی پێ پێکدەهێنن یاسایەکی بنەڕەتییە، یان بەم شێوەیە ئێمە لە ئاتلێتیک بلباودا خەیاڵ دەکەین، یاریزانه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌شداری له‌ یۆرۆ ده‌كات فیدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا نه‌یتوانیوه‌ یاریزانه‌كه‌ بپارێزیت، خه‌ریكه‌ یانه‌یه‌ك له‌ كه‌مپی هه‌ڵبژارده‌كه‌ یاریزانه‌كه‌ ده‌گوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه‌.

له‌ كۆتاییدا گوتی، به‌هه‌موو توانایه‌كمان هه‌وڵده‌ده‌ین پارێزگاری له‌ یاریزانه‌كانمان بكه‌ین، ئێمه‌ پڕۆژەیەکی زۆر سەرنجڕاکێشمان هەیە کە سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت، نیکۆ ویلیامزیش تاوه‌كو ساڵی 2027 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئێمه‌ هه‌یه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button