کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریكا; ناوبژیوانان بەرامبەر ڤینیسیۆس هەڵە بوون

Yariga App

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریكای باشوور، پشتڕاستیكردەوە هەڵبژاردەی بەڕازیل لە یاری بەرامبەر كۆڵۆمبیا لێدانێكی سزای درووستیان بۆ هەژمار نەكراوە.

لە كۆتا یاری قۆناخی كۆمەڵەكانی كۆپا ئەمریكای 2024 بەڕازیل و ئیكوادۆر رووبەرووی یەك بوونەوە و یارییەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات.


لە یارییەكەدا یاریزانێكی كۆڵۆمبیا لە ناوچەی سزا لە ڤینیسیۆس جونیۆر دەدات و یاریزانەكە داوای لێدانی سزا دەكات، بەڵام ناوبژیوان هیچ هەژمار ناكات و یارییەكە بەردەوام دەبێت.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریكا لە پارچە ڤیدیۆیەكدا كە لە هەژمارە فەرمییەكانی بڵاویكردووەتەوە رایگەیاند; لە ململانێیەكدا بۆ تۆپەكە لە ناوچەی سزای ئیكوادۆر، بەرگریكار قاچی بەر تۆپەكە ناكەوێت، بەركەوتنێكی نەگونجاو هەبووە و ناوبژیوان نەیتوانییوە چاودێری بكات و رێگەی بە یاریكردن داوە.

ڤاریش نەیتوانی ئەوە دیاری بكات كە بەرگریكارەكە قاچی بەر تۆپەكە نەكەوتووە پێش ئەوەی لە هێرشبەرە بەڕازیلییەكە بدات، بۆیە ڤار بە هەڵە بڕیارەكەی ناوبژیوانی یاریگای پشتڕاستكردەوە.


دواتر كۆڵۆمبیا ئەنجامەكەی یەكسان كردوە و بەڕازیل بە دووەمی كۆمەڵەی چوارەم خۆی گەیاندە قۆناخی چارەكی كۆتایی.

لەو قۆناخەشدا رووبەرووی ئۆروگوای یەكەمی كۆمەڵەی سێیەم دەبێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button