دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

سێ یانەی ئینگلیزی دەیانەوێ زاها بگەڕێننەوە پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

سێ یانەی خولی ئینگلیزی کێبڕکێیانە لەسەر گواستنەوەی ویڵفرێدا زاها و خودی یاریزانەکەیش دەیەوێ بگەڕێتەوە.

زاها خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە لە پرێمەرلیگ و بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2010 لە رێگەی کریستاڵ پاڵاسەوە کاروانی پیشەگەرێتی لەو خولە دەستپێکرد و تا 2023 پێش ئەوەی رووبکاتە گالاتەسەرای هەر ئینگلتەرا بەردەوام بوو تێیدا دوو وەرزیشی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد تاقیکردەوە.

رۆژنامەی دەیلی ستاری ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە کە یانەکانی وێستهام یونایتد، وڵڤرهامپتن و کریستاڵ پاڵاس خواستیان پیشانداوە بۆ گەڕاندنەوەی یاریزانە 31 ساڵانەکە بۆ خولی ئینگلیزی.

یاریزانە کۆتدیڤوارێکە هاوینی 2023 بە گرێبەستێکی سێ ساڵی کریستاڵ پاڵاسەوە گواسترایەوە گالاتەسەڕای بە مووچەی ساڵانەی 4 ملیۆن و 350 هەزار یۆرۆ. لەگەڵ ئەو یانەیە لە خولی تورکی بوون بە پاڵەوان و لە کۆی 30 بەشداریی توانی 9 گۆڵ و 3 ئەسیست بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button