ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەفەرمی چێڵسی یاریزانێکی دیکەی گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی عومەری کێلیمان پەیوەندی بە یانەی چێڵسی لەندەنییەوە کرد.

ماڵپەڕی فەرمی یانەی چێڵسی بڵاویکردووەتەوە، بەفەرمی گرێبەستیان لەگەڵ عومەری کێلیمانی یاریزانی پێشووی یانەی ئاستۆن ڤێلا واژۆ کردووە و ناوەڕاستکارە لاوەکە بۆ شەش وەرز پەیوەندی بە بلوز کردووە.

تێچووی گرێبەستەکەی یاریزانە تەمەن 18 ساڵانییەکە 19 ملیۆن پاوەندە، عومەری تا هاوینی 2031 درێسی چێڵسی دەپۆشێت، گرێبەستەکە بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکەشی لەگەڵذا دەبێت.

عومەری لە هاوینی 2022 بەبڕی 700 هەزار پاوەند لە دێربی کاونتی ئینگلیزییەوە پەیوەندی بە ئاستۆن ڤێلا کردووە، یاری بۆ تیپی ژێر 18 ساڵان و ژێر 21 ساڵانی ڤێلا کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ یارییەکی بۆ تیپی یەکەم نەکردووە،

شتێکی خەیاڵییە کە ئێستا یاریزانی چێڵسیم، یانەیەکی گەورەیە و مێژوویەکی سەرسوڕهێنەری هەیە، یاریکردن بۆ ئەم یانەیە خەونێکە و هاتووەتە دی.

بابەتی زیاتر

Back to top button