ئینگلتەراکۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

داروین نونێز بەڵێنێك بە هاندەرانی لیڤەرپوول دەدات

Yariga App

یاریگا –

داروین نونێز، ئەسێرەی ئۆروگوای یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەڵێنێك بە هاندەرانی یانەكەی دەدات.

نونێز ئێستا لەگەڵ شاندی هەڵبژاردەكەی بەشداری یارییەكانی كۆپا ئەمریكا دەكات.

وا بڕیارە ئەمشەو ئۆروگوای لە دووەم یارییاندا رووبەرووی بۆلیڤیا ببنەوە، لە یاری رابردوو بەرامبەر پەنەما نونێز توانی گۆڵێك بكات.

لە ساڵی 2022 نونێز لە ریزەكانی بێنفیكای پۆرتوگالییەوە بە بەهای 85 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد، لە یەكەم وەرزیدا لەگەڵ رێدز درێسی ژمارە 27ی پۆشی، لە دووەم وەرزیدا لە دوای رۆیشتنی رۆبێرتۆ فێرمینۆ درێسی ژمارە 9ی ئەو یانەیەی وەرگرت.


لە لێدوانیدا كە پێگەی فەرمی لیڤەرپوول بڵاویكردووەتەوە، داروین گوتی:

بۆ وەرزی نوێ هەموو هەوڵێك بۆ دڵخۆشكردنی یانەكە و هاندەران دەدەم، هەموو هەوڵ و توانایەكی خۆم دەخەمە كار بۆ ئەوەی شتەكان بە باشی بۆ ئێمە بەڕێوە بچن.

هەمیشە گوتومە كە نمونەی باڵای من لویس سوارێزە، هەروەها چێژم لە سەیركردنی یارییەكانی ئێدینسن كاڤانی وەرگرتووە، هەردووكیان بۆ یانەی گەورە یارییان كردووە، ئەوان یاریزانی پلە یەكن، بەڵام لویس سوارێز نمونەی باڵای منە.

داروین نونێز و درێسی ژمارە 9ی لیڤەرپوول

نونێز لەگەڵ رێدز بەشداری لە 96 یاری كردووە و توانیویەتی 33 گۆڵ بكات و 17 گۆڵیش درووست بكات.

داروین نونێز و لویس سوارێز

بابەتی زیاتر

Back to top button