ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چوار یانە لەسەر نیکۆ ویلیامز شەڕیانە و بارسێلۆنا دەیەوێت ئەم هاوینە بیڕفێنێت

Yariga App

یاریگا –

چەند یانەیەک داوای نیکۆ ویلیامز دەکەن و کێبڕکێیانە لەسەر بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە لاوە ئیسپانییە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، یانەکانی چێڵسی و لیڤەرپوول و ئارسێناڵی ئینگلیزی چاویان بڕیوەتە نیکۆ ویلیامز یاریزانی لاوی یانەی ئاتلێتیک بلباوی ئیسپانی، تەنانەت چەند مانگێک لەمەوبەر ئارسێناڵ و لیڤەرپوول گفتوگۆشیان لەگەڵ ئەو یاریزانە لاوە ئیسپانییە کردبوو.

GELSENKIRCHEN, GERMANY - JUNE 20: Nico Williams of Spain looks on after the UEFA EURO 2024 group stage match between Spain and Italy at Arena AufSchalke on June 20, 2024 in Gelsenkirchen, Germany. (Photo by Michael Regan - UEFA/UEFA via Getty Images)

رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە راشیگەیاندووە، بارسێلۆنا بە جددی هاتووەتە سەر هێڵ و دەیەوێت نیکۆ ویلیامز بگوازێتەوە ریزەکانی، کە ئەو یاریزانە ئیسپانییە لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی 60 ملیۆن یۆرۆیە.

جۆن ئوریاتی، سەرۆکی یانەی ئاتلێتیک بلباو لەبارەی دەنگۆی رۆیشتنی نیکۆ لە یانەکەیان گوتی :’نیکۆ لە یانەکەمان دڵخۆشە و ئێمەش لەگەڵ دڵخۆشین، ئێمە نامانەوێت لەبارەی دەنگۆیەکان هیچ قسەیەک بکەین’.

نیکۆ ویلیامز کە تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ ئاتلێتیک بلباو ماوە، نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لە یانەکەی 58 ملیۆن یۆرۆیە.

نیکۆ ویلیامز (21 ساڵان) لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یۆرۆی 2024 لە دوو یاری 145 خولەک یاریی کردووە و لە یاریی بەرامبەر ئیتاڵیا بە پیاوی یارییەکە دەستنیشانکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button