
یاریگا –
دەنگۆی گەڕانەوەی جۆزێ مۆرینیۆ بۆ یانەی ریال مەدرید رۆژ بە رۆژ گەرمتر دەبێت، بەڵام سپێشەڵ وەن بە مەرجی قورسەوە دەیەوێت بگەڕێتەوە.
بەگوێرەی نوێترین راپۆرتی پێگەی Le Journal du Real، مۆرینیۆ نامەیەکی توندی ئاراستەی کارگێڕیی ریال مەدرید کردووە و مەرجی سەرەکی بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە ئەوەیە کە دەسەڵاتی رەها و تەواوەتی پێ بدرێت.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، مۆرینیۆ دەیەوێت ئازادییەکی تەواوی هەبێت لە بڕیارەکانیدا و دەسەڵاتی ئەوەی هەبێت هەر یاریزانێکی بوێت بیخاتە سەر کورسی یەدەک، بە بێگوێدانە ناو، نرخ، یان پێگەی یاریزانەکە.
🚨 JUST IN: José Mourinho has told Real Madrid that if they want him to come back, they’ll have to give him FULL POWER to do WHATEVER he wants in the team.
He wants to be able to bench whoever he wants and play whoever he wants, without any interference from top management… pic.twitter.com/WwIgEBsjyW
— Madrid Zone (@theMadridZone) May 5, 2026
مۆرینیۆ بەڕوونی بە بەرپرسانی یانەکەی گوتووە کە نابێت هیچ دەستوەردانێک لە کارەکانیدا بکرێت و نابێت هیچ یاریزانێک وەکوو هێڵی سوور سەیر بکرێت، ئەمەش پەیامێکی روونە کە ئەگەر مۆرینیۆ بگەڕێتەوە، ئیدی ناوبانگ و ئەستێرەبوون بەس نین بۆ یاریکردن، بەڵکو وتەنیا ئاستی نێو یاریگا بڕیاردەر دەبێت.



