ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لاوێک لە پرێمەرلیگ دەدرەوشێتەوە؛ ناوی بە بارسێلۆنا دەبەسترێتەوە

گەورەکانی پرێمەرلیگیش چاودێریی دەکەن

Yariga App

یاریگا –

ناوی بارسێلۆنا بە ئەستێرەیەکی لاوی پرێمەرلیگ دەبەسترێتەوە و چەندین یانەی دیکەش چاودێریی دەکەن.

بارسێلۆنا هێشتا سەرقاڵی بڕیاردانە کە ئایا لەگەڵ فێران تۆرێس و رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، کە گرێبەستەکەی لە 30ـی حوزەیران کۆتایی دێت بەردەوام بێت، یان هێرشبەرێکی نوێ بهێنێت. خولیان ئالڤارێز ئامانجی یەکەمی ئەوانە، بەڵام ئاتلێتیکۆ مەدرید بە ئاسانی رێگەی پێنادات بڕوات، ئەمەش بارسێلۆنا ناچار دەکات بیر لە بژاردەی هەرزانتر بکاتەوە.

لێرەدا ئێلی جونیۆر کروپی دێتە ناو باسەکەوە؛ ئەم هێرشبەرە لاوە فەرەنسییە 12 گۆڵی لە خولدا کردووە و یارمەتی بۆرنمسی داوە کە لەلایەن ئاندۆنی ئیراولاوە سەرپەرشتی دەکرێت، تاوەکوو بجەنگێت بۆ بەدەستهێنانی بلیتێک لە یۆرۆپالیگ.

بەپێی زانیارییەکانی دەیلی مەیل، ئێستا بارسێلۆنا لەنێو ئەو یانە گەورانەدایە کە ئارەزووی کروپی دەکەن. هەروەها یانەکانی ئارسناڵ، لیڤەرپوول، مانچێستەر یونایتد و چێڵسیش چاودێریی ئەم یاریزانە دەکەن، ئەمەش بەو مانایەیە کە رەنگە لەم هاوینەدا کێبڕکێیەکی توند لەسەر نرخەکەی دروست بێت.

بارسێلۆنا لەو کاتەوەی کروپی لە یانەی لۆریان بووە چاودێریی دەکات، بەڵام ئاستی کروپی لە ئینگلتەرا پێگەی ئەویان وەکوو هێرشبەرێکی لاوی ئاستبەرز پشتڕاست کردەوە. بۆرنمس لە مانگی کانوونی دووەم بە نزیکەی 13 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی واژۆ کرد و ئێستا دەتوانێت قازانجێکی زۆر بکات، بەتایبەتی دوای فرۆشتنی گەورەی یاریزانانی وەکوو دین هاوسن بۆ ریال مەدرید و ئیلیا زابارنی بۆ پاریس سان جێرمان.

هەموو شتێک ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کروپی دەتوانێت لەم هاوینەدا بۆ یانەیەکی گەورەتر بڕوات؛ پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ئەو یانەیە بارسێلۆنا دەبێت یان یەکێک لە زلهێزەکانی پرێمەرلیگ؟

بابەتی زیاتر

Back to top button