بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێمباپێ بەفەرمی سکاڵای لەسەر یانەی پاریس سانجێرمان تۆمارکرد

داوای 100 ملیۆن یۆرۆ لە یانەکەی پێشووی دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئێمباپێ داوای شایستە داراییەکانی لە یانەی پاریس سانجێرمان دەکات و لە کۆمەڵەی لیگ1 سکاڵای لەسەر یانە فڕەنسییەکە تۆمارکردووە.

رۆژنامەی لیکیپی فڕەنسی ئاشکرایکردووە، کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری هەڵبژاردەی فڕەنسا و یانەی ریال مەدرید لە کۆمەڵەی خولی فڕەنسی سکاڵای لەسەر یانەی پاریس سانجێرمان تۆمارکردووە و داوای مووچە و شیرینی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دوو ساڵ لەمەوبەری دەکات.

رۆژنامە فڕەنسییەکە ئاشکرایکردووە، پاریس سانجێرمان مووچەی دوو مانگی رابردووی هێرشبەرە فڕەنسییەکەی نەداوە و زەحمەتە مووچەی ئەم مانگەشی پێبدات کە کیلیان تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە گرێبەستی لەگەڵ پاریس ماوە و بەگوێرەی یاسا دەبێت کۆتایی مانگ یانەکان مووچەی یاریزانەکانیان بدەن.

ئێمباپێ کە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی فڕەنسا بەشداریی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا دەکات، ئەمە یەکەم هەنگاوی فەرمییەتی لەدژی یانەکەی پێشووی خۆی، کە سەرەتای ئەم مانگە ریال مەدرید بەفەرمی رایگەیاند بۆ ماوەی پێنج ساڵ گرێبەستیان لەگەڵ هێرشبەرە فڕەنسییەکە واژۆ کردووە.

پێشتر میدیاکانی فڕەنسا ئاشکرایان کردبوو، ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان لە ئێمباپێ تووڕەیە و بەو یاریزانەی گوتووە نابێت بەخۆڕایی لە یانەکەیان بڕوات، کە کیلیان دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی ئامادە نەبوو گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە و بر گرێبەستێکی ئازاد پاریسی بەجێهێشت.

ئێمباپێ داوای 100 ملیۆن یۆرۆ شیرینی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکات کە دوو ساڵ لەمەوبەر گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس نوێکردەوە، لە بەرامبەر واژۆکردنی گرێبەستەکەشی لەگەڵ ریال مەدرید 150 ملیۆن یۆرۆ وەکو شیرینی گرێبەست وەردەگرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button