گرنگترینیۆرۆی 2024

دوا زانیاری لەسەر دۆخی ئێمباپێ ئاشکرا دەکرێت

دیشام باسی دۆخی ئێستای دەکات

Yariga App

یاریگا –

دیدیێ دیشام، راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا جارێکی دیکە گومانی لەسەر دۆخی تەندروستی کیلیان ئێمباپێ دروستکردەوە.

ئێمباپێ لە یاری بەرامبەر هەڵبژاردەی نەمسا، لووتی شکا و دوای چەندین پشکنین، تاوەکو ئێستا چارەنووسی لە بەردەوامبوون لە پاڵەوانیەتی یۆرۆ یەکلایینەبووەتەوە.

دیشام لە پرێس کۆنفرانسێکدا روونیکردەوە

دۆخی کیلیان باشترە و ئەمڕۆ پشکنینی زیاتری بۆ دەکرێت، ئەگەر ئێستاش نەبێت، بەڵام لە داهاتووێکی نزیکدا دەبێ نەشتەرگەری بۆ لووتی کیلیان بکرێت.

شەوی هەینی و لە یاری لووتکەی گەڕی دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی یۆرۆدا، فەرەنسا و هۆڵەندا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و سێشەممەی دواتریش، بەرامبەر پۆڵەندا یاری دەکات.

لێدوانی جیاواز لەبارەی بەشداریکردنی ئێمباپێ لە قۆناخی کۆمەڵەکان هەیە. ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینەکان دەردەچێت و پێشبینی دەکرێت، کۆتا بڕیاری لەسەر بەشداریکردنی بدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button