ئه‌مریکاگرنگترین

لیۆ مێسی ئینگلیزی دەزانێت؟ خۆی وەڵام دەداتەوە

یەکەمجارە قسە لەسەر زمانی ئینگلیزی دەکات

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی دووپاتیدەکاتەوە، هەموو شتێک بە زمانی ئینگلیزی تێدەگات، بەڵام کێشەی لە قسەکردن هەیە.

ئەستێرەی ئەرجەنتینی و خاوەن هەشت باڵۆندۆر، زۆر پێویستی بە زانینی زمانی زیاتر لە ئیسپانی نەبوو، چونکە لەگەڵ پەیوەندیکردنی بە بارسێلۆناوە، پێشبینی مانەوەی تاوەکو کۆتایی کاروانی وەرزشی لەو یانەیە لێدەکرا، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە، بارسا ناچاربوو لە هاوینی ساڵی 2021 رێگە بە چوونە دەرەوەی لیۆ بۆ پاریس سانجێرمان بدات.

 

ئێستا مێسی یاری بۆ ئینتەر مەیامی دەکات، هەرچەندە بەشێکی زۆری دانیشتووانی فلۆریدا زمانی ئیسپانی دەزانن و ئەمەش یارمەتییەکی زۆری مێسی داوە. لە ماوەی رابردوودا مێسی بەشداری لە ترەیلەری فیلمی نوێی باد بۆیسدا کرد، لەو ترەیلەرەکەدا مێسی چەند وشەیەک بە ئینگلیزی دەڵێت و ئەمەش کاردانەوەی جیاوازی لە سۆشیاڵ میدیا بەدوای خۆیدا هێنا.

مێسی بەشداری لە بەرنامەی ئابیتارێ – Abitareدا کرد و باسی لە رێژەی زانینی زمانی ئینگلیزی کرد

هەموو شتێک بە ئینگلیزی تێدەگەم، بەڵام بەهۆی شەرمەوە قسە ناکەم، بەڵام پێم وایە دەتوانم قسەشی پێبکەم.

جولیان گرێسێل، بەرگریکاری ئینتەر مەیامی پێشتر لەبارەی مێسی و زمانی ئینگلیزی قسەی کردووە

مێسی زۆر کەم قسە دەکات و ئەگەر قسەش بکات، ئینگلیزییەکەی تامی ئیسپانی دەدات، منیش زۆربەی ئیسپانییەکە تێدەگەم. بەڵام جارێکیان لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکەدا، مێسی هاتەلام و بە ئینگلیزی قسەی کرد، ئەوکاتە بە دەستی دەمی شاردبووەوە، ئینگلیزییەکەی خراپ نەبوو نا.

مێسی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین خەریکی ئامادەکارییە بۆ کۆپا ئەمێریکا.

بابەتی زیاتر

Back to top button