گرنگترینیۆرۆی 2024

بە ژمارە؛ مۆراتا هەڕەشەیە بۆ سەر ژمارەی ئەفسانەکانی وڵاتەکەی و ئەورووپایش

Yariga App

یاریگا –

ئالڤارۆ مۆراتا وردە وردە خۆی دەخزێنێتە ریزی ئەفسانەکانی ئەوروپاوە و ژمارەکانی هەڕەشەن لەسەر ژمارەی ئەفسانەکانی ئەو کیشوەرە.

مۆراتا کە سەرکردایەتی ئیسپانییەکانی کرد لە بردنەوەکەیان بەرانبەر کرواتیا 3-0 لە یەکەم یاریی کۆمەڵەی دووەمی یۆرۆی 2024، توانی گۆڵی کردنەوەی رووبەڕوو بوونەوەکە تۆمار بکات.

بەو گۆڵە، کاپتنی مەتەدۆرەکان ژمارەی گۆڵەکانی لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بەرزکردەوە بۆ 7 و بەوەش تەنیا سێ گۆڵی ماوە بۆ شکاندی ژمارەکەی میشێل پلاتینی ئەفسانەی فەرەنسا.

گۆڵکاری مێژووی پاڵەوانێتیەکە کریستیانۆ رۆناڵدۆیە بە 14 گۆڵ کە ئەم وەشانەیش بەشداری چالاکی دەبێت لە تەمەنی 38 ساڵیدا و ئەگەری هەیە جیاوازییەکە زیاتر بکات لەگەڵ رکابەرەکانی.

جیا لەوەیش، هێرشبەرەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید رکابەری ئەفسانەکانی وڵاتەکەی خۆیشی دەکات لە رووی ژمارەوە. ئێستا ژمارەی بەشداریکردنی لە گۆڵدا یەکسانە بە هەمان ژمارەی فێرناندۆ تۆرێس و داڤید سیلڤا. تەنها فابریگاس زیاتر ئالڤارۆ بەشداری گۆڵی کردووە (3 گۆڵ و 5 ئەسیست).

هێرشبەرە 31 ساڵانەکە لەوەتەی یەکەم بانگهێشتکردنی نێوەدەوڵەتیەوە لە ساڵی 2014 تا ئێستا جامەکەی بەرزنەکردووەتەوە، بەڵام توانی جامی خولی نەتەوەکانی ئەوروپای ناسراو بە نەیشنزلیگ 2022-2023 بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button