گرنگترینیۆرۆی 2024

پریڤیوی یاری: هەموو شتێك لە بارەی یاری لوتكەی ئیسپانیا و كرواتیا بزانە

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو كاتژمێر 19:00 هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و كرواتیا لە یەكەم یاری خۆیان لە پاڵەوانیەتی یۆرۆی 2024 رووبەڕووی یەك دەبنەوە.

هەردوو هەڵبژاردەی كرواتیا و ئیسپانیا هاوشانی هەڵبژاردەكانی ئیتاڵیا و ئەڵبانیا لە كۆمەڵەی دووەم دێن.


ئەو یاریزانانەی ناتوانن بەشداری بكەن:

لە ئیسپانیا ئێمیریك لاپۆرت بەشداری كۆتا راهێنانەكانی نەكردووە و پێدەچێت نەتوانێت بەشداری یارییەكە بكات.

لە كرواتیاش ئیڤان پێریسیچ بەهۆی پێكانە دوور و درێژەكەیەوە هێشتا بەتەواوی ئامادە نیە بۆ یاریكردن.

مێژووی رووبەرووبوونەوەی نێوان هەردوو هەڵبژاردە:

لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و كرواتیا 10 جار رووبەڕووی یەك بوونەتەوە ماتادۆر لە شەش یاری براوە بوون و كرواتیاش لە سێ یاری و یەك یاریش یەكسان بوون.

كرواتیا لە رووبەڕووبوونەوەكانی نێوانیان توانیویەتی 16 گۆڵ بكات و ئیسپانیاش 25 گۆڵ.


لێدوانی دێلا فوێنتێ پێش یارییەكەی كرواتیا:

ئامانجمان ئەوەیە ركابەری لەسەر بردنەوەی نازناوی پاڵەوانیەتیەكە بكەین، بۆ ئەوەش دەبێت هەموو یارییەك بە باشی ئەنجام بدەین، دەجەنگین بۆ ئەوەی لایەنێكی یاری كۆتایی یۆرۆی 2024 بین، بە باشی خۆمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی كرواتیا ئامادە كردووە، 15رۆژە بە جۆش و خرۆشەوە كاردەكەین، بڕوامان بە خۆمانە و دەتوانین بەرامبەر كرواتیا بردنەوە بەدەست بهێنین.

لێدوانی زلاتكۆ دالیچ پێش یارییەكەی ئیسپانیا:

گرنگە بە باشی دەست پێبكەین، لە مۆندیالدا بە یەكسان بوون بەرامبەر مەغریب دەستمان پێكرد، ئێمە نامانەوێت بدۆڕێین، دەمانەوێت بەرامبەر ئیسپانیا باشترین وەشانی خۆمان پێشكەش بكەین، رێز لە ركابەرەكانمان دەگرین و لە هیچ كەسێك ناترسین، راستە قورسە بەڵام ئێمەش تیمێكی زۆر بەهێزمان هەیە.

رووبەرووبوونەوەی هاوڕێكان:

هەریەك لە ماتیۆ كۆڤاسیچ و یۆشكۆ ڤاردیۆل یاریزانانی مانچێستەر سیتی رووبەڕووی رۆدری هاوڕێیان لە هەمان یانە دەبنەوە.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا سێ جار توانیویەتی ببێتە پاڵەوانی یۆرۆ كاتێك لە ساڵەكانی 1964, 2008, 2012 نازناوەكەی بردەوە  و لەبەرامبەردا كرواتیا نەیتوانیوە هیچ جارێك ببێتە پاڵەوان.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئیسپانیا:

گۆڵپارێز: ئۆنای سیمۆن

هێڵی بەرگری: كارڤاخال، رۆبن نۆرماند، ناچۆ، گریمالدۆ

هێڵی ناوەند: رۆدری، پێدری، مێرینۆ

هێڵی هێرشبردن: لامین یامال، مۆراتا، نیكۆ ویلیامس

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كرواتیا:

گۆڵپارێز: لیڤاكۆڤیچ

هێڵێ بەرگری: یۆشكۆ ڤاردیۆل، پۆگراچیچ، سوتالۆ، ستانیشیچ

هێڵی ناوەند: ماتیۆ كۆڤاسیچ، مارسێلۆ برۆزۆڤیچ، لوكا مۆدریچ

هێڵی هێرشبردن: كراماریچ، بودیمیر، مایەر

بابەتی زیاتر

Back to top button