گرنگترینیۆرۆی 2024

گوندۆگان باس لە پێكانەكەی دەكات

Yariga App

یاریگا –

ئێلكای گوندۆگان، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە بردنەوە گەورەكەیان بەرامبەر سكۆتلاند دەكات.

شەوی رابردوو ئەڵمانیا لە نێو یاریگای ئالیانز ئارێنا میوانداری سكۆتلاندی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی یۆرۆی 2024.


لەو یارییەدا گوندۆگان بە شێوەی سەرەكی و تا كۆتایی یارییەكە بەشداری كرد و توانی لێدانێكی سزا درووست بكات. كە بەهۆیەوە تووشی پێكانێك هات و دواتر گەڕایەوە نێو یارێگا.

لە دوای یارییەكە گوندۆگان گوتی:

ئێمە بەهێزێكی زۆرەوە لە سەرەتایی یارییەوە دەستمان پێكرد، ئامانجمان ئەوە بوو لە خولەكەكانی سەرەتا گۆڵ تۆمار بكەین و توانیمان ئەنجامی بدەین.

لە گێمی یەكەمدا یارییەكی باوەڕپێنەكراومان ئەنجامدا، ئێمە ویستمان هاوشێوەی جاران یارییەكە دەست پێبكەین، ئەمە ئەو بارودۆخ و هەست و خۆشحاڵییەیە كە پێوویستە هەمان بێت، بۆ ئەوەی لە پاڵەوانیەتی یۆرۆ دوور بڕۆین.

دەربارەی پێكانەكەی گوندۆگان گوتی:

لە كاتی یارییەكەدا تووشی پێكانێكی سووك بووم، هەموو شتێك باشە و ئەژنۆم لەوە خراپتری بەسەردا تێپەڕیوە.

دیمەنی پێكانەكەی گوندۆگان

رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە دووەم یاری خۆیاندا ئەڵمانیا رووبەرووی هەنگاریا دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button