ئیتاڵیاگرنگترین

لە چەند کاتژمێری داهاتوو راهێنەری نوێی ئەیسی میلان رادەگەیەنرێت

Yariga App

یاریگا –

لە چەند کاتژمێری داهاتوو راهێنەری نوێی ئەیسی میلان رادەگەیەنرێت و پاولۆ فۆنسیکا شوێنی ستیفانۆ پیۆلی دەگرێتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، پاولۆ فۆنسیکا راهێنەری پۆرتوگاڵی راهێنەری پێشووی یانەی لیلی فڕەنسی بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێتە راهێنەری ئەیسی میلان و لە چەند کاتژمێری داهاتوو گرێبەستەکە رادەگەیەنرێت.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، سبەی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە راهێنەرە نوێیەکەی یانەکەی بە میدیاکان دەناسێنێت و فۆنیسکا وەکو راهێنەری نوێی رۆسۆنێری دەتسبەکار دەبێت.

فابریزیۆ راشیگەیاندووە، هەفتەی رابردوو فۆنیسکا واژۆی لەسەر گرێبەستەکەی کردووە و ئەمڕۆ ستافەکەشی گرێبەستەکانیان واژۆ دەکەن و دواتر بەفەرمی گرێبەستەکە رادەگەیەنرێت، فۆنیسکا تا ساڵی 2026 گرێبەستەکەی واژۆ کردووە و بەگوێرەی بەندێکی گرێبەستەکەشی دەتوانێت بۆ ساڵی سێیەمیش گرێبەستەکەی درێژ بکرێتەوە کە مووچەی ساڵانەی راهێنەرە پۆرتوگاڵییەکە لە میلان 2.5 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

فۆنیسکا لەوەتەی ساڵی 2007 دەستی بە کاری راهێنەرایەتی کردووە و پێشتر راهێنەرایەتی یانەکانی پۆرتۆ و سپۆرتینگ براگای پۆرتوگاڵی و شاختار دۆنێتسکی ئۆکراینی و رۆمای ئیتاڵی کردووە، باشترین دەستکەوتی لەگەڵ شاختار بووە، کە سێ جار نازناوی خولی نایابی ئۆکراینا و سێ جاریش جامی ئەو وڵاتەی بەدەستهێناوە و لەگەڵ پۆرتۆش جام و سوپەری پۆرتوگاڵی بردووەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button