ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆسعوودیەگرنگترین

رۆناڵدۆ په‌یوه‌ندی به‌ چیزینی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی درێسی نه‌سڕ بپۆشێت

Yariga App

یاریگا –

بەپێی ڕاپۆرتە رۆژنامەوانییەکان، یانه‌ی نه‌سڕی سعودی زۆر نزیک بووەتەوە لە له‌ گواستنه‌وه‌ی چیزینی گۆڵپارێزی یانه‌ی یۆڤینتۆس.

له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو رابردوو مێدیاكانی ئه‌وروپا بڵاویان كرده‌وه‌، چیزینی زۆر نزیك بۆته‌وه‌ له‌ گه‌یشتن به‌رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌سڕی سعودی، یانه‌ی یۆڤانتۆسیش دوای ئەوەی میشێل دی گریگۆریۆی گۆڵپارێزی لە مۆنزا گواسته‌وه‌ ئاماده‌یه‌ ده‌ستبه‌رداری گۆڵپارێزه‌ پۆڵه‌ندیه‌كه‌ بێت.

رۆژنامەنووس نیکۆلا شیرا کە پسپۆڕە لە هەواڵەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان ئاشکرای کرد، یانه‌ی نه‌سڕ ئۆفەرەکەی بۆ 20 ملیۆن یۆرۆ به‌ركرده‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو رازیبوونی گۆڵپارێزه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌كه‌ بكات، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆش پەیوەندی بە گۆڵپارێزەكه‌ کرد، بۆ ئەوەی ڕازی بکات درێسی یانه‌ی نه‌سڕ بپۆشێت.

چیزینی له‌گه‌ڵ یۆڤینتۆس گرێبەستەکەی له‌ هاوینی 2025 كۆتایی دێت، بەڵام به‌ ئه‌گه‌رێكی زۆر له‌ مێركاتۆی هاوینه‌ ریزی یانه‌ ئیتاڵیه‌كه‌ جێده‌هێلێت.

چیزینی لە ساڵی 2017 لە یانەی ئارسیناڵەوە پەیوەندی بە بیانکۆنێریەوە کرد، وەرزی ڕابردووش 35 یاری لە خولی ئیتاڵیا ئەنجامدا، لەو ماوەیەدا 30 گۆڵی لێکرا و لە 15 یاریدا گۆڵه‌كه‌ی به‌ خاوێنی هێشتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button