ئه‌مریکاگرنگترین

🎥 | پێشوازییەکی ئەفسانەیی لە تیاگۆ سیلڤا دەکرێت

زیاتر لە 55 هەزار هاندەر ئامادەی یاریگای ماراکانا بوون

Yariga App

یاریگا –

زیاتر لە 55 هەزار هاندەری فلومینێسی لە یاریگای ماراکانا پێشوازییان لە تیاگۆ سیلڤا کرد.

فلومینێسی لە دوای بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی، ماڵئاوایی لە تۆپی پێی ئەوروپا کرد و بڕیاری گەڕانەوەی بۆ زێدی باب و باپیرانیدا.

سیلڤا پێشتر یاری بۆ یانەکانی میلان، پاریس سانجێرمان و چێڵسی کردووە، ئێستاش گرێبەستێکی لەگەڵ فلومینێسی واژۆکردووە و لە ساتی ناساندنەکەی، زیاتر لە 55 هەزار کەس ئامادەی ماراکانا بوون.

سیلڤا درێسی ژمارە 3 دەپۆشێت، یانە بەرازیلییەکەش لەڕێگەی کۆنترین کارمەندی یانەکەوە درێسەکەی رادەستی تیاگۆ کرد.

ئەستێرەکانی وەک مارسێلۆ، فێلیپێ مێلۆ، گانسۆ، کانۆ و رێناتۆ ئوگوستۆ ئامادەی رێوڕەسمی ناساندنی سیلڤا بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button