ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

کڤارا هەمووان شۆک دەکات

یاریزانە جۆرجییەکە پشت لە رێککەوتنەکان دەکات

Yariga App

یاریگا –

خڤیچا کڤاراتسخێلیا هەمووان شۆک دەکات و نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ناپۆلی.

رۆژنامەی گازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی رابردوودا گەیشتبووە رێککەوتنێکی سەرەتایی لەگەڵ پاریس سانجێرمان، بەڵام رۆژنامەکە دووپاتیدەکاتەوە؛ ئێستا ئەستێرە جۆرجییەکە و کڤارا خەریکی گفتوگۆن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەست و مووچەی ساڵانەشی بۆ پێنج ملیۆن یۆرۆ زیاد دەکرێت.

ناپۆلی نایەوێت لەیەک کاتدا دەستبەرداری کڤارا و ڤیکتۆر ئۆسیمین ببێت، چونکە بەگوێرەی تەواوی ئاماژەکان، ئۆسیمین تەنیا چەند رۆژێکی لە ناپۆلی ماوە و یانە ئیتاڵییەکە جێدەهێڵێت.

ناپۆلی خەریکی خوێندنەوەی ئۆفەرە پێشکەشکراوەکانە، بەڵام ئۆسیمین نزیکە لە پاریس سانجێرمان. بۆیە پارتێنۆپی نایەوێت رێگە بە چوونە دەرەوەی کڤارا بدات.

گرێبەستی ئێستای کڤاراتسخێلیا تاوەکو هاوینی ساڵی 2027 بەردەوامە، بەڵام ئۆرێلیۆ دی لاورێنتیس، سەرۆکی یانەکە دەیەوێت درێژیبکاتەوە.

کڤارا لە وەرزی رابردوودا 11 گۆڵی لە تەواوی پاڵەوانیەتییەکان کرد و خاوەنی 9 ئەسیست بوو. بەراورد بە وەرزی پێش رابردوو، کڤارا 14 گۆڵ و 17 ئەسیستی هەبوو.

کڤارا لەگەڵ هەڵبژاردەی جۆرجیا بۆ یەکەمجار بەشداری لە یۆرۆدا دەکات. لە قۆناخی کۆمەڵەکان بەرامبەر هەڵبژاردەکانی تورکیا، کۆماری چیک و پۆرتوگال یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button