
یاریگا –
سەرچاوە نزیکەکان لە نێو دەستەی کارگێڕیی ریال مەدرید پەردە لەسەر ئەو ئاڵۆزییانە لادەبەن کە لە کۆبوونەوەکەی دوێنێدا روویانداوە.
رۆدرا، رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراوی تۆڕی ESPN بڵاویکردووەتەوە، ئەندامانی دەستەکە باس لەوە دەکەن کە فلۆرێنتینۆ پێرێز بە شێوەیەکی ترسناک تووڕە بووە و هەستی کردووە لەلایەن میدیا و هەندێک لە هاندەرانەوە ستەمی لێکراوە.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەندامانی کارگێڕی دان بەوەدا دەنێن کە رەنگە هاندەران لە مەبەستەکانی ئەوان تێنەگەیشتبن، چونکە ئەوان هەمیشە وەکوو پڕۆژەیەکی بازرگانی سەیری یانەکەیان کردووە بۆ پاراستنی داهاتوو. سەبارەت بە بێدەنگییان لەسەر کێشە وەرزشییەکان، پاساویان ئەوەیە کە لەبەرئەوەی کاتی هەڵبژاردنە، ناتوانن بەڵێنی هاتنی هیچ یاریزانێک بدەن کە هێشتا واژۆی نەکردبێت.
Desde la directiva explican que ayer en la junta no sabían muy bien qué iba a pasar. Que vieron a un Florentino muy cabreado, más que nunca. Que sentían que se estaba siendo injusto con ellos. Ven a Florentino fuerte, están con él.
Confiesan que a lo mejor no les entienden.…
— Rodra (@Rodra10_97) May 13, 2026
هەر بەگوێرەی رۆژنامەنووسە باوەڕپێکراوەکە، پەیامە گرنگەکە لە کۆبوونەوەکەی دوێنێ ئەوە بوو کە کارگێڕیی پێرێز بەڵێنی شۆڕش لە گرێبەستەکان دەدات، هەرچەندە تاوەکوو ئێستا لەگەڵ هیچ یاریزانێکی نوێ بە فەرمی رێکنەکەوتووە، بەڵام دەستەی کارگێڕی دڵنیایی دەداتە هاندەران کە هاوینێکی گەرم لە پێشە و ناوی گەورە دەهێنرێنە قەڵاکەی بێرنابیۆ.



