ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ داوای نەسیڕی دەکات

ئەستێرە مەغریبییەکە رەزامەندی وەرگرتووە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد لە پڕ چووەتە نێو کێبڕکێی گواستنەوەی یوسف نەسیری، هێرشبەری سێڤییا.

لە دوای تەواوبوونی وەرزی رابردووی لالیگا، یانەیەکی فەرەنسا بڕی 25 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی نەسیری پێشکەشکرد، بەڵام هەرزوو رەتکرایەوە.

رودی گالێتی، رۆژنامەنووسی دیاری مێرکاتۆی یاریزانان لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویکردووەتەوە؛ مانچێستەر یونایتد بەجدی ئامادەکاری بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی فەرمی بە هێرشبەرە مەغریبییەکە دەکات.

مان یونایتد دەیەوێت ئۆفەرێک لە نێوان 15 بۆ 20 ملیۆن پاوەند پێشکەشی یاریزانە 27 ساڵییەکە بکات.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە روونیکردووەتەوە، نەسیری رەزامەندی یانە ئەندەلووسییەکەی بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکانی لەگەڵ مان یونایتد وەرگرتووە و رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا، بە فەرمی ئۆفەرەکە بگاتە یاریگای سانچێز پیزخوان.

لە سەرەتای ساڵی 2020ەوە نەسیڕی تەمەن 27 ساڵان یاری بۆ سێڤییا دەکات. لەو ماوەیەدا 196 یاریکردووە؛ خاوەنی 73 گۆڵ و حەوت ئەسیستە.

نەسیری لەگەڵ سێڤییا نازناوی یۆرۆپالیگی بردەوە و هەروەها لە مۆندیالی قەتەڕ، پلەی چوارەمی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button