دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئاتلێتیکۆ شکست لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی مان سیتی دەهێنێت

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

نیوکاسڵ یونایتد ئۆفەرێکی خستووەتە بەردەم جەیمس ترافۆرد، گۆڵپارێزی بێرنلی، مانچێستەر یونایتد زۆر لە گواستنەوەی جاراد برەینسوەیت، بەرگریکاری ئێڤەرتن نزیکبووەتەوە. مانچێستەر سیتی دەستبەرداری جولیان ئالڤارێز نابێت…

نیوکاسڵ یونایتد بڕی 16 ملیۆن پاوەندی پێشکەشی جەیمس ترافۆرد، گۆڵپارێزی بێرنلی کردووە – دەیلی مەیڵ

مانچێستەر یونایتد بەر لە کۆتاییهاتنی ئەم مانگە، جاراد برەنیسوەیت، بەرگریکاری ئێڤەرتن دەگوازێتەوە – لیڤەرپوول ئیکۆ

مان یونایتد لەلایەکی دیکەوە خەریکی ئامادەکردنی ئۆفەرێکی نوێیە بۆ جواو نێڤێس، ناوەڕاستکاری بێنفیکا، دوای رەتکردنەوەی ئۆفەری یەکەم بە بەهای 51 ملیۆن پاوەند – ئا بۆلا

مانچێستەر سیتی بە هەموو شێوەیەک پارێزگاری لە جولیان ئالڤارێز دەکات و هیچ ئۆفەرێک قبووڵ ناکات – فابریزیۆ رۆمانۆ

ئاتلێتیکۆ مەدرید هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئالڤارێز دەستپێکردبوو، بەڵام ئێنریکێ سیرێزۆ، سەرۆکی یانە مەدریدییەکە بێهیوا بووە – ستاندارد

لێستەر سیتی قسەی لەگەڵ گراهام پۆتەر، راهێنەری پێشووی برایتن و چێڵسی کردووە، تاوەکو شوێنی ئێنزۆ مارێسکا پڕبکاتەوە – تێلێگراف

یوڤێنتوس دەیەوێت وێستن مەککێنی لەگەڵ دۆگلاس لویز، یاریزانی ئاستۆن ڤیلا بگۆڕێتەوە و ئارسیناڵیش گرنگی بە لویز داوە – کالچیۆ مێرکاتۆ

بایرن میونشن ئۆفەرێکی نوێی پێشکەشکی جواو پاڵینیا، یاریزانی فولهام کردووە – تۆک سپۆرت

تانگای ئێندۆمبێلی، 27 ساڵ لە کۆتایی ئەم مانگە تۆتنهام جێدەهێڵێت – فووت مێرکاتۆ

لە ئەگەری دوورخستنەوەی نونۆ ئێسپیریتۆ سانتۆ لە پۆستی راهێنەرایەتی نۆتینگهام فۆرێست، مارکۆ سیلڤا، راهێنەری فولهام دەبێتە بەربژێری سەرەکی – دەیلی مەیڵ

ناوی ئامادۆ ئۆنانا، ناوەڕاستکاری ئێڤەرتن بە ئارسیناڵ بەستراوەتەوە – ستاندارد

بابەتی زیاتر

Back to top button