ئه‌ڵمانیاگرنگترینیۆرۆی 2024

لە جامی یۆرۆ کێ گۆڵپارێزی سەرەکی ئەڵمانیا دەبێت؟

ناگلیسمان بڕیاری کۆتایی دەدات

Yariga App

یاریگا –

بۆ یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، مانوێل نۆیەر گۆڵپارێزی سەرەکی ئەڵمانیا دەبێت.

شەوی رابردوو لە کۆتا یاری ئامادەکاریی، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا رووبەڕووی هەڵبژاردەی یۆنان بووەوە، مانشافت 2-1 یارییەکەی بردەوە و کۆتایی بە ئامادەکارییەکانی خۆی بۆ یۆرۆ هێنا.

بەڵام مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی هەڵبژاردەکە رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەوە، بە بەرپرسیار لە گۆڵەکەی یۆنان لە قەڵەمدرا، مقۆمقۆ لەسەر ئاستی گۆڵپارێزەکە درووستبوو. تەنانەت بەشێک لە ئەڵمانیاکەن بە شایستەی پێکهاتەی سەرەکی نازانن.

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە جولیان ناگلیسمانی راهێنەری هەڵبژاردەکە وەڵامی سەرجەم رەخنەکانی دایەوە، دووپاتیشیکردەوە، کە نۆیەر گۆڵپارێزی سەرەکی مانشافت دەبێت و بڕیارەکەی ناگۆڕێت.

نۆیەر گۆڵپارێزی سەرەکی دەبێت، رێگە نادەم هیچ گفتوگۆیەک سەرهەڵبدات، تەنانەت ئەگەر هەمووان هەوڵی دەستپێکردنی گفتوگۆیەک بدەن.

لە 14ـی ئەم مانگە بە یاری نێوان ئەڵمانیا و سکۆتلاند جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024 دەستپێدەکات، لە 19 و 23ـی هەمان مانگ، مانشافت لە یاری دووەم و سێیەمی قۆناخی کۆمەڵەکان رووبەڕووی هەنگاریا و سویسرا دەبێتەوە.

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا سێ جار لە مێژوودا، لە 1972 لە بەلجیکا، لە 1980 لە ئیتاڵیا و 1996 لە ئینگڵتەڕا بووەتە پاڵەوان و جامەکەی بەرزکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button