ئه‌ڵمانیاگرنگترین

زانیاری نوێ؛ نۆیەر گرێبەستەكەی نوێدەكاتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

مانوێل نۆیەر، گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بایرن میونشنی هەمان وڵات دەیەوێت گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێبكاتەوە.

نۆیەری 40 ساڵان لە هاوینی 2011 لە ریزەكانی شالكە بە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە كرد و گرێبەستەكەی لە هاوینی ئەمساڵ بەسەردەچێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی فلۆریان پلێتنبێرگ، مانویێل نۆیەر دەیەوێت گرێبەستەكەی لەگەڵ بایرن میونشن نوێبكاتەوە و بایرن گرێبەستێكی بۆ ماوەی وەرزێكی دیكە و تاوەكوو 2027 پێشكەشكردووە.

تۆماس كرۆس، بەڕێوەبەری كارەكانی گۆڵپارێزەكە ئەمرۆ لەگەڵ ئیدارەی یانەكە كۆبووەتەوە و گفتوگۆ دەربارەی وردەكارییەكان كراوە بەڵام تاوەكوو ئێستا هیچ رێككەوتنێک نییە.

هەروەها چاوەڕواندەكرێت وەرزی داهاتوو یۆناس یوربێگ دەرفەتی یارییكردنی زیاتری پێبدرێت.

نۆیەر لەم وەرزەدا بەشداری لە 35 یاریی كردووە و توانیویەتی 11 كلین شیت بكات و38 گۆڵی لێكراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button