ئه‌مریکاگرنگترین

لۆزانۆی مەکسیکی بوو بە یەکەمین گرێبەستی مێژووی یانەیەکی ئەمریکی

Yariga App

یاریگا –

هیرڤین لۆزانۆی مەکسیکی چانسی ئەوەی هەبوو ببێتە یەکەمین گرێبەستی گواستنەوە لە مێژووی یانەیەکی خولی ئەمریکی.

هێرشبەرەکەی پێشووتری یانەکانی ئایندهۆڤن و ناپۆلی کە زیاتر لە مۆندیارلی 2018 دەرکەوت و خۆی ناساند، بە گرێبەستێکی چوار ساڵە گواسترایەوە یانەی سان دیێگۆی ئەمریکی.

سان دیێگۆ یانەیەکی تازەدامەزراوی ئەمریکیە و وەرزی داهاتوو دەرفەتی بەشداریکردنی لە خولی ئەو وڵاتە پێدەدرێت لە چوارچێوەی فراوانترکردنی ژمارەی یانەکانی خولەکە.

بەگوێرەی راگەیاندراوەکەی سان دیێگۆ، لۆزانۆی تەمەن 28 ساڵ یەکەم یاری دەکەوێتە مانگی فێبرایەری ساڵی داهاتوو.

ئەگەرچی بڕی گرێبەستەکەی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆیتەرز مووچەی ساڵانەی هیرڤین نزیکی 7 ملیۆن دۆلار دەبێت.

سان دیگۆ لەلایەن ملیاردێری میسڕی موحەمەد مەنسوڕی میسڕی و گروپێکی هیندیەوە خاوەندارێتی دەکرێت و بەهای کڕینەکەی نیو ملیۆن دۆلار بووە. لە ماوەی رابردووشدا دەنگۆ هەبوو کە دەیانەوێ لە کیڤن دی برۆین برۆنە پێشەوە.

چاوەڕواننەکراو؛ یانەیەکی تازە دامەزراو لە دی برۆین هاتوونەتە پێش

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button