دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

ئاتلێتیکۆ مەدرید یەکێک لە گرانبەهاترین یاریزانەکانی جیهانی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

ئاتلێتیکۆ مەدرید چاوی لە هەڵڕشتنی پارەیەکی خەیاڵییە بۆ گواستنەوەی یەکێک لە گرانبەهاترین یاریزانەکانی جیهان.

دوای بەسەرچوونی گرێبەستەکەی مێمفیس دێپای و لاوازیی ئەگەرەکان بۆ گەڕاندنەوەی جواو فێلیکس کە ئێستا بە خواستن لە بارسێلۆنایە، یانە مەدریدیەکە چاوی لە گواستنەوەی یاریزانێکە بۆ هێڵی پێشەوە و بۆ ئەو مەبەستەیش گرنگی بە تواناکانی جولیان ئالڤارێزی مانچێستەر سیتی دەدات.

بەڵام رەنگە پرۆسەکە هەروا ئاسان نەبێت بۆ کارگێڕی ئاتلێتیکۆ، ئەوەش بەهۆی نرخی ئالڤارێزەوە کە بەگوێرەی دوایین هەڵسەنگاندنی ماڵپەری CIES بۆ چاودێری و بەدواداچوون لە تۆپی پێ، بەهای ئێستای هێرشبەرە ئەرجەنتینەکەی خۆی دەدات لە 168.4 ملیۆن یۆرۆ و حەوتەم گرانبەهاترین یاریزانە لە جیهاندا.

ئالڤارێز تا ئەو ماوەیەی هەریەکە لە کێڤن دیبروین و ئێرلینگ هالاند بەهۆی پێکانەوە دوورکەتبوونەوە لە تیمەکەی پێپ گواردیۆلا، ئەو را‌هێنەرە ئیسپانییە رۆڵی بەرچاوی دەدا بە هێرشبەرەکەی تانگۆ. بەڵام بە گەڕانەوەی دوو ئەستێرەکەی، چیتر جولیان بژاردەی یەکەمی پێپ نەبوو. یانە ئیسپانییەکەیش دەیەوێ ئەو هەلە بقۆسێتەوە.

ناوبراو کە 2022 لە ریڤەرپلەیتەوە گواسترایەوە بۆ مان سیتی، تا چوار ساڵیتر گرێبەستی لەگەڵ سیتی هەیە.

وەرزی رابردوو لە پرێمەرلیگ بەشداری 36 یاریی کرد، توانی 11 گۆڵ تۆمار بکات لەگەڵ 9 ئەسیست. لە چامپیۆنزلیگیش لە حەوت یارییدا خاوەنی 5 گۆڵ و 2 ئەسیست بوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button