ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترینیاریگا

ئەفسانە ناودارەکانی تۆپی پێ لەبارەی ئێمباپێ چییان گووتوە؟

رەنگە ببێتە پێلێی داهاتوو!

Yariga App

یاریگا –

ساڵانێکە لە جیهانی تۆپی پێدا ئەستێرەیەکی نوێی سەری هەڵداوە و بەردەوام لە لایەن هاندەرانەوە ستایش دەکرێت و هەندێک لە بەهێزترین پشتگیرییەکانیش لە ناوە گەورەکانی مێژووی تۆپی پێوە هاتووە و ئەفسانەکان رای جیاوازیان سەبارەت بەم هێرشبەرە هەیە. ئەویش کیلیان ئێمباپێە.

لەم راپۆرتەدا گەشتێکمان بەناو ئەرشیفی کەسایەتیە ناودارەکانی تۆپی پێدا کردووە کە هەرکامیان راوبۆچونێکی جیاوازیان سەبارەت بە تواناکانی ئەم هێرشبەرە لاوە هەیە.

ئارسن ڤینگەر:

ئارسن ڤینگەری ئەفسانەی فەڕەنسییەکان لە ساڵی 2017 لە چاوپێکەوتنێکدا گوتی:

“دەتوانێت ببێتە تێری هێنری نوێ…”

دواتر، دوای دوو ساڵ،قسەکەی گۆڕی و گوتی:

“رەنگە باشترین یاریزانی جيهان بێت لە داهاتوودا”.

بۆیە نابێت جێگەی سەرسوڕمان بێت کە هەموو لە کاتی راهێنەرایەتی ئارسیناڵدا هەموو هەوڵێکیدا تاوەکوو گرێبەستی لەگەڵدا بکات.

لە لێدوانێکیدا بۆ beIN Sport لە ساڵی 2021 گوتی:

لە ماڵەکەی بووم بۆ ئەوەی هەوڵبدەم بیهێنمە ئارسیناڵ، چونکە لە کۆتایی گرێبەستەکەیدا لەگەڵ مۆناکۆ بەڵام لە فەڕەنسا مایەوە. منیش دەمتوانی لێی تێبگەم چونکە ئەو لەوێ خوێندوویەتی و لە کۆتاییدا بڕیاریدا لەوێ بمێنێتەوە”.

پێلێ: 

بێگومان خەڵکی هەمووکات چاویان لە ئەفسانەی بەڕازیلیەکان پێلێ بووە کاتێک باس لە بەهرەمەندی هێرشبەرە گەنجەکان کرابێت، و پێدەچێت هەمیشە دڵخۆش بوبێت بە را دەربڕین سەبارەت بە توانای لاوەکان. لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ فرانس فۆتبۆڵ لە ساڵی 2019، ئەفسانە تەمەن 80 ساڵەکە ناوی ئێمباپێی وەک جێنشینی خۆی ناوبرد.

پێلێ سەبارەت بە ئێمباپێ گوتی:

ئەو لە تەمەنی نۆزدە ساڵیدا مۆندیالی بردەوە، منیش لە تەمەنی حەڤدە ساڵیدا، گاڵتەم پێیکرد و پێم گوت ئامارەکانت نزیکە یەکسان بکەیتەوە لەگەڵم، پێموایە دەتوانێت ببێتە پێلێی نوێ! زۆر کەس پێیان وایە من ئەوەم بۆ پێکەنین گووتوە، بەڵام نەخێر، ئەوە گاڵتە نییە”.

دیێگۆ مارادۆنا:

لە ساڵی 2019 و ساڵێک پێش کۆچی دوایی مارادۆنا بە ئاس-ی گوتووە، ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە داوای لە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدرید کردووە کە هەموو هەوڵەکانی بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ ئێمباپێ دەست پێبکات. سەبارەت بە تواناکانی هێرشبەرە لاوەکە مارادۆنا گووتویەتی:

ئێمباپێ وەحی تۆپی پێیە. پێموایە دەتوانێت بە پێس زۆر یاریزان بکەوێتەوە، کاتێک لە فیفا فێلێرێنتینۆم بینی پێم گوت: گرێبەست لەگەڵ ئێمباپێ بکە.بەڵام ئەو پێی گوتم ‘بەڵام دەزانی کریستیانۆم هەیە’.

رۆناڵدۆ نازاریۆ:

لە کاتێکدا بەراوردکردن لەگەڵ تیێری هێنری زۆرە – بە شێوەیەکی بەرچاو بەهۆی نەتەوەیی و پەروەردەی هاوشێوەیان لە گەڕەکەکانی پاریسە، بەڵام ئەوە ئەفسانەی بەڕازیلی رۆناڵدۆیە کە رەنگە ئێمباپێ لە شێوازی یاریکردندا زۆرتر لێی بچێت. یاریزانە پێشووەکەی ریال مەدرید کە ئێستا سەرۆکی یانەی ریال ڤایادۆلیدە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مارکا لە ساڵی 2020دا گووتی:

بەڵێ، وایە[خۆم لە ئێمباپێدا دەبینم]. من ئەوم خۆشدەوێت. خێرایە و دەتوانێت ئامانجەکە بپێکێت ئەو تەمەنی جارێ تەمەنی 20 ساڵە. ئێمە سێ ساڵە لەبارەیەوە دەزانین چونکە بەهرەیەکی زۆری هەیە.

 تێری هێنری :

تێری هێنری حەز ناکات بە هێچ یاریزانێکیتر بەراورد بکرێت، نەک لەبەر ئەوەی نیگەران بێت تاوەکوو میراتەکەی لە تۆپی پێدا لێببەن و شوێنی بگرنەوە، بەڵکو لەبەر ئەوەی دەیەوێت یاریزانانیتر رێگای خۆیان دروست بکەن.

هێنری لە چاوپێکەوتنێکدا لە ساڵی 2017 کە ئەوکاتە ئێمباپی تەمەنی 18 ساڵان بوو و لە مۆناکۆ یاریی دەکرد بە Canal+ گووت:

“من حەزم لە بەراوردکردنی یاریزانەکان نییە – ئێمباپێ دەبێت ببێتە ئێمباپێ و ئەوە تاکە شتە کە گرنگە. بەڵام بەرای من، ئەو باشە. بەڕاستی حەزم لە سەیرکردنی یارییەکانییەتی”  شتێک هەیە هەندێک جار بێزارم دەکات. باسی یاریزانەکان دەکەین، ‘ئەو خێرایە، بەهێزە، دەتوانێت بەرز باز بدات’. هەرگیز باسی مێشکی یاریزانان ناکەین و ئەوەش بێزارم دەکات. کاتێک سەیری بڕینەکانی دەکەم، ئەو بیردەکاتەوە. ئەو کاتێک یاری دەکات بیردەکاتەوە و ئەوە بۆ من گرنگترین شتە لە یاریزانێکدا. مێشکی خۆی بەکاردەهێنێت. بەڵێ خێرایە، بەڵام بیردەکاتەوە و ئەوەش نیشانەی منداڵێکە کە دەتوانێت رێگایەکی دوور لە یارییەکەدا ببڕێت”.

کرسیتیانۆ رۆناڵدۆ:

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەهۆی خواستی ئەوەی بە باشترین یاریزانی سەر زەوی هەژمار بکرێت یەکێکە لەرکابەرە سەرەکیەکانی جیهانی تۆپی پێ، بۆیە رەنگە چاوەڕێی ئەوەی لێنەکرێت کە ستایشی رکابەرێکی لاویباڵۆن دۆر وەک ئێمباپێ بکات.

بەڵام کاپتنی پورتوگالیەکان بە هەمان شێوەی هەموو یاریزانەکان بە تواناکانی هێرشبەرەکە سەرسام بوو. لە ساڵی 2020 لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی گوتی:

ئێمباپێ داهاتوو و ئێستایە، یاریزانێکی خەیاڵییە، زۆر خێرایە، ئەو داهاتووی تۆپی پێیە.

لیونێل مێسی:

لە بەرامبەردا مێسی تاوەکوو ئێستا ستایشی لاوە فەڕەنسییەکەی نەکردووە. لە راستیدا، ئەوەندەی دەتوانین بزانین، ئەو بە هیچ شێوەیەک هیچی لەبارەی ئێمباپێەوە بە ئاشکرا نەگوتووە – ئەمەش شتێکی سەرسوڕهێنەر نییە. ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە زۆر بە دەگمەن چاوپێکەوتن ئەنجام دەدات. ئێمباپێ لە ساڵی 2019 لە رێگەی سەرچاوەیەکی ناوخۆییەوە بۆی دەرکەوت کە مێسی چاوی لەسەریەتی. ئەو ئەرجەنتینییە بەهۆی کارە سەرکەوتووەکانی رکابەرەکەیەوە لە گۆڵکردندا پاڵپشتی دەکرێت. لە لێدوانێکیدا بۆ فرانس فوتبۆڵ ئێمباپێ ئاشکرای کرد:

[لە کۆتایی وەرزی رابردوو] لەبری ئەوەی بە ئارامییەوە چاوەڕێی کۆتایی وەرز بکەم، هەوڵم دەدا بە پێش خۆم بکەومەوە. گووتم کە رەنگە بتوانم نازناوی گۆڵکاری ئەوروپا بەدەست بهێنم. بەڵام، رکابەری من، مێسی بوو. من لە کۆتایی هەفتەدا دوو گۆڵم دەکرد، ئەو دەچوو سێ گۆڵی دەکرد؛ من سێ گۆڵم دەکرد، ئەو چوار گۆڵی دەکرد!

“ئەوە ئەوەندە شێتانە بوو کە لەگەڵ عوسمان دێمبێلی، قسەم لەسەر ئەو بابەتە کرد. و پێم گووت:

‘ئەمە شێتانەیە! ئایا مێسی بە ئەنقەست ئەمە دەکات؟’ دێمبێلێ وەڵامی دامەوە: بێگومان چاوی لەسەر تۆیە! لە دڵی خۆمدا گوتم: ئاه خراپ نییە، مێسی چاودێریم دەکات. جێگەی خۆشحاڵییە کە ببینیت یاریزانێکی لەو جۆرە چاوی لەسەرت بێت”.

زڵاتان ئیبراهیمئۆڤیچ:

لە تەمەنی 39 ساڵیدا، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ هێرشبەری یانەی ئەی سی میلان، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئێڵ ئەی گالاکسی، ستایشی ئێمباپێی کرد و چەند ئامۆژگاریەکی بۆی هەبوو.

ئێمباپێ خەیاڵییە. ئەو لاوە، تا ئێستا نازناوی جوانی بەدەستهێناوە و لە گەشە کردن دایە” ئەو کارێکی باش دەکات و بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی کارە ناوازەکانی. تەنیا دەبێت سەرنجی لای خۆی بهێڵێتەوە، تەنانەت ئەگەر بانگەشەکان لە دەوروبەری بێت و هەر شتێک رووبدات. تەنیا سەرنجی دەبێت لای خۆی بێت، بە توندی راهێنان بکات و ئەویش باشتر دەبێت.”

 

بابەتی زیاتر

Back to top button