ئیسپانیاگرنگترین

کوڕەکەی ئانچێلۆتی بۆیەکەمجار نهێنییەکانی باوکی ئاشکرا دەکات و دەڵێت: من باوکم سەرزەنشت دەکەم

Yariga App

یاریگا –

داڤیدێ ئانچێلۆتی کوڕی کارلۆ ئانچێلۆتی کە لە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی یاریدەدەری راهێنەرە لە دیمانەیەکی لەگەڵ رۆژنامەی ABCـی ئیسپانی بۆیەکەمجار چەند نهێنییەک لەبارەی باوکی و مامەڵەی خۆی و باوکی ئاشکرا دەکات.

داڤیدێ ئانچێلۆتی، یاریدەدەری راهێنەری ریال مەدرید: لە مەشق و راهێنانەکان بە بەڕێز یان راهێنەر بانگی ئانچێلۆتی دەکەم، بەڵام لە یارییەکان بە باوکە یان بابە بانگی دەکەم.

داڤیدێ ئانچێلۆتی، یاریدەدەری راهێنەری ریال مەدرید: من لەگەڵ باوکم زۆر توندم، گەرچی ئەو ئازادی زۆری بە ئێمە داوە، بەڵام من هەمیشە حەز دەکەم چاڵێنجی بکەم و سەرزەنشتی بکەم و گلەیی لێبکەم.

داڤیدێ ئانچێلۆتی، یاریدەدەری راهێنەری ریال مەدرید: من وەکو باوکم کەسێکی هەستیار و پڕسۆزم، بۆیە کاتێک تۆنی کرووس لە دوایین یاریی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ هاتە دەرەوە، خۆم پێ نەگیرا و دەستم بە گریان کرد، چونکە کرووس بۆ ئێمە زۆر تایبەت بوو.

Image

داڤیدێ ئانچێلۆتی، یاریدەدەری راهێنەری ریال مەدرید: باوکم هەر لە سەرەتاوە منی بردە ژووری جلگۆڕین و وای لە من کرد تامەزۆر و بە گڕوتین بۆم بۆ کاری راهێنەرایەتی، ئەو پیاوێکی زۆر جددییە و لە راهێنانەکان و یارییەکان پیاوێکی پابەندە، بەڵام هەمیشە پانتاییەکی زۆر بۆ من بەجێدە‌ێڵیت.

داڤیدێ ئانچێلۆتی، یاریدەدەری راهێنەری ریال مەدرید: من زۆر خەمبارم بۆ ئەوەی کەسانێک هەن بڕوایان وایە من بەهۆی باوکمەوە لە دەستەی راهێنەرانی ریال مەدریدم، پێشتر لە یانەکانی دیکەش کەسانێک هەبوون وایان پێ دەگوتم، بەڵام من نامەوێت ئەو هەڵسەنگاندنە نەرێنییانە کاریگەرییان لەسەرم هەبێت، هەربۆیە بەهیچ شێوەیەک سۆشیاڵ میدیا بەکار ناهێنم، چونکە دەزانم لە رێگای سۆشیاڵ میدیا دەکرێت کاریگەری خراپم لەسەر دروست بێت، من کاری خۆم دەکەم و بە تەواوەتی پێیەوە پابەندم’.

داڤیدێ ئانچێلۆتی، یاریدەدەری راهێنەری ریال مەدرید: باوکم وەکو کوڕی خۆی لە من ناڕوانێت، بەڵام هەمیشە لەنێو دەستەی راهێنەران زۆر متمانەی بە من هەیە و بڕوای پێمە، هەربۆیە لە زۆربەی کاتەکان گوێ لە بۆچوونەکانم دەگرێت.

داڤیدێ ئانچێلۆتی، یاریدەدەری راهێنەری ریال مەدرید: باوکم هەرگیز باوکێکی توندڕەو نەبووە، هەمیشە ئازادییەکی تەواوی بە من بەخشیوە.

داڤیدێ ئانچێلۆتی، یاریدەدەری راهێنەری ریال مەدرید: من نازانم کۆرتوا یان لونین لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ یاریی دەکات، ئەمە پەیوەندی بە باوکم هەیە و لەوم کاتانە پێویستە ئەزموونی تەواوت هەبێت بۆ ئەوەی بڕیار بدەی، چونکە لە نێوان باشترین گۆڵپارێزی جیهان و گۆڵپارێزێک کە شایستەی ئەوەیە لە یاریی کۆتایی بەشداریی بکات، ئەستەمە بڕیار بدەی.

Davide, riéndose durante la entrevista

 

بابەتی زیاتر

Back to top button