ئیسپانیاگرنگترین

یه‌كه‌م لێدوانی چاڤی دوای دوورخستنه‌وه‌ی له‌ بارسێلۆنا

چی له‌ باره‌ی دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ڵێت؟

Yariga App

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز لە بارەی هەواڵی دوورخستنەوەی لە راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنا رایگه‌یاند، ئەم ماڵئاواییەم بە خەیاڵدا نەدەهات، بەڵام هیچ بژاردەیەکی ترم نییە جگە لە رێزگرتن له‌ بڕیاره‌كه‌

راهێنه‌ره‌ ئیسپانیه‌كه‌ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی، دەمەوێت سوپاسی پاڵپشتی و سۆزی هاندەران بکەم، کە هەمیشە لە تەنیشتم بوون و هەمان ئەو خۆشەویستییەیان نیشاندام کە لە ماوەی یاریكردنم وه‌ك یاریزان هەستم پێدەکرد، لە یەکشەممەوە لە یاریگاکاندا هاندەر دەبم، چونکە پێش ئەوەی ببمە یاریزان یان راهێنەر، هاندەری بارسێلۆنا بووم و تەنها باشترینم بۆ یانەکە دەوێت .

گوتیشی، لەگەڵ کۆمەڵێک یاریزانی گەورە و ستافێکی سەرسوڕهێنەر کارم کردووه‌، ئەو ئامانجانەمان بەدەست هێنا کە داماننابوو، ساڵی رابردوو بە بردنەوەی خول و جامی سوپەر گەیشتینە لوتکه‌، به‌ڵام  ئەم وەرزە شتەکان بەو شێوەیە نەرۆیشتن کە ئێمە ویستمان، بەڵام پێکەوە کارمان کرد و یارمەتیدەر بووین لە پەرەپێدانی نەوەی نوێی  و یاریزانانی لاماسیا كه‌ جێگه‌ی دڵخۆشیه‌ بۆ هه‌موو هانده‌رانی یانه‌كه‌.

راشیگه‌یاند، سوپاس بۆ هەمووان، بۆ هاندەران و یاریزانان و ستاف و ستافی یانەکە و سەرۆک و دەستەی کارگێڕی و بەڕێوەبەرانی وەرزشی و میدیاکان و هەموو ئەو کەسانەی کە بە درێژایی ئەم دوو وەرزە و نیوە لەگەڵ ئێمه‌ كارییان كردووه‌.

چاڤی باسی له‌وه‌شكرد، بێگومان رۆژانی سەختمان به‌ڕێكرد ، ئاسان نەبوو، كاتێك هاتمه‌ بارسا دەمزانی کە کاتێکی سەختە، بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ هەموو ئەندامانی تیمەکە قسەم کرد، پێموایە دەتوانین شانازی بەو کارانە بکەین کە بە ئەنجاممان داوه‌ ، بەهۆی ئەو دۆخەی کە یانەکە پێیدا تێدەپەڕێت قۆناخێکی ئاسان و سادە نەبوو.

سەبارەت بە بڕیاری كارگێری بارسێلۆنا له‌باره‌ی دوورخستنەوەی،گوتی، پێموایە بابەتەکە سادەیە، بە سادەیی بڕیاریاندا لەسەر بنەمای بەرژەوەندی یانەکە، چونکە پێیان وایە پێویستیان بە گۆڕانکارییە.

سەبارەت به‌ شێوازی دوورخستنه‌وه‌ی له‌ راهێنەرایەتی یانه‌كه‌ به‌م شێوازه‌،چاڤی گوتی، نا، بە سادەیی دوێنێ ستافی راهێنه‌ران له‌گه‌ڵ لاپۆرتا بووین، ئەویش هۆکارەکانی باسكرد، کە یانەکە پێویستی بە گۆڕانکاری هەیە، ئەم ماڵئاواییەم بە خەیاڵدا نەدەهات، بەڵام هیچ بژاردەیەکی ترم نییە جگە لە ڕێزگرتن له‌ بڕیاره‌كه‌، لاپۆرتا ئەو کەسەیە کە له‌ یانه‌كه‌ بڕیار لەسەر هەموو شتێک دەدات بۆیە هیچ بژاردەیەکی ترم نییە.

راهێنه‌ره‌كه‌ی بارسا گوتیشی، خەونم ئەوەبوو بۆ ماوەیەکی درێژتر لە بارسێلۆنا بمێنمەوە، بەڵام بە ویژدانێکی ئاسوودە لە یانەکە دەڕۆم لەمەودوا هاندەردەبم پاڵپشتی تیپەکە دەکەم

چاڤی باسی لە خواستی گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنەری بارسێلۆنا کرد و رایگەیاند، من ئەوەم دەوێت، یانەکەی ژیانی منە، بە هەست و سۆزێکی ناجێگیردا تێپەڕین، هیوادارم دەرفەتی گەڕانەوەم بۆ بڕەخسێت.

له‌ کۆتایی کۆنگرەكه‌ چاڤی گوتی، سوپاس بۆ هەمووان، بیرتان دەکەم، تەنانەت ئەگەر باوەڕیش نەکەن، جارێكی تر زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ .

 

بابەتی زیاتر

Back to top button