ئه‌ڵمانیائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

ریال مەدرید دوو یاریزانی بۆ شوێنگره‌وه‌ کرۆس دەستنیشانكردووه‌

Yariga App

یاریگا –

تۆنی کرۆسی ئەڵمانی، یاریزانی یانەی ریال مەدرید، راگەیاند، دوایی یارییه‌كانی یۆرۆ به‌یه‌كجاری وازله‌ یاریكردن ده‌هێنیت و گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید نوێ ناكاته‌وه‌.

کرۆس بۆشایییەکی گەورە لە هێڵی ناوەڕاستی یانەی ریال مەدرید دروست ده‌كات، یانە ئیسپانییەکە ده‌یه‌وێت به‌ خێرایی  جێگرەوەیەک بۆ شوێنی یاریزانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ ده‌ستنیشان بكات.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه‌ ، دوو یاریزان بۆ جێگەی کرۆس لە هێڵی ناوەڕاستی ریاڵ مەدرید پاڵێوراوێكی به‌هێزن، ئه‌وانیش رۆدری یاریزانی مانچێستەر سیتی و جوشوا کیمیچ یاریزانی بایرن میونشن، ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یه‌كێكیان بكات.

گرێبەستەکەی کیمیچ لەگەڵ بایرن میونشن لە مانگی حوزەیرانی 2025 کۆتایی دێت، له‌گه‌ڵ بایرن نەگەیشتووەتە رێککەوتن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی و پێشتریش مێدیاكان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو له‌ یانه‌ی بارسێلۆنا نزیكه‌.

بژاردەی یه‌كه‌می ریال مه‌درید رۆدرییه‌، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ مانچێسته‌ر سیتی ده‌ستبه‌رداری یاریزانه‌كه‌ نه‌بێت و گرێبەسته‌كه‌ی  لەگەڵ مان سیتی له‌ مانگی حوزەیرانی 2027 كۆتایی دێت.

رۆژنامه‌كه‌ له‌ كۆتاییدا رایگه‌یاندووه‌، له‌ ئه‌گه‌ری  رێككنه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ رۆدری، بژارده‌ی دووه‌می ریال یاریزانی یانه‌ی بایرن میونشن جوشوا کیمیچ ده‌بێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button