ئیسپانیابازاڕی گواستنهوه
مێمفیس دیپای ئاتلێتیکۆ مەدرید جێدەهێڵێت
یاریگا –
مێمفیس دیپایی هۆڵەندی ریزەکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید جێدەهێڵێت.
رۆژنامەنووسی ئیتاڵی و شارەزا لە بازاڕی گواستنەوە، فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، مێمفیس دیپای وەک یاریزانێکی ئازاد ریزەکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید جێدەهێڵیت.
بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دیپای بۆ وەرزێکی دیکە کارا نابێت، یاریزانەکە لەم هاوینە ماڵئاوایی لە رۆخی بلانکۆس دەکات.
هێرشبەرە هۆڵەندییەکە لە هاوینی رابردوو بە بڕی 3 ملیۆن یۆرۆ لە بارسێلۆنای کاتالۆنییەوە پەیوەندی بە یانە مەدریدییەکە کرد.
لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 31 یاری کردووە، 9 گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە و 3 گۆڵیشی درووستکردووە.