ئه‌وروپایۆرۆی 2024

هەڵبژاردەی سویسرا لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یۆرۆی 2024 راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

مۆرات یاکین، راهێنەری هەڵبژاردەی سویسرا 38 یاریزانی بۆ لیستی سەرەتایی خۆی بانگهێشت کرد.

لە دۆخێکدا کە ئەڵمانیا و هەنگاریا لیستی سەرەتایی خۆیان بۆ جامی نەتەوەکانی ئەوروپا 2024 پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە راگەیاند، ئێستا هەڵبژاردەی سویسرا لیستی 38 یاریزانی لە دوای ئەڵمانیا، فەرەنسا، هۆڵەندا و هەنگاریا، ببوە پێنجەم هەڵبژاردە کە یاریزانەکانی بۆ ئەم پاڵەوانێتییە دیاری کرد.

لەم ساڵانەی دواییدا سویسرا هەمیشە یەکێک بووە لە تیپە تایبەت و جیاوازەکانی پاڵەوانێتییەکان، چ لە مۆندیال و چ لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، بوونی ئەویش لەم کۆمەڵەدا دەتوانێ بۆ سێ تیپەکەی دیکە کێشەیەکی زۆر دروست بکات.

لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی سویسرا بۆ یۆرۆی 2024

لیستی مورات یاکین، بۆ پاڵەوانەتییەکە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

گۆڵپارێزان:
یان سۆمەر (ئینتەر میلان)، ئیڤۆن ئیمڤۆگۆ (لۆریان)، گرەگۆر کۆبێل (دۆرتمۆند)، مارڤین کیلێهێر (وینتێرتۆر) و پاسکال لۆرێتز (لۆزێرن)

بەرگریکاران:
ریکاردۆ رۆدریگێز (تۆرینۆ)، فابیان شار (نیوکاسڵ)، مانوێل ئاکانجی (مانچێستەر سیتی)، نیکۆ ئێلڤدی (بۆروسیا مۆنشنگلادباخ)، سیلۆن ویدمێر (ماینز)، کیڤن مبابو (ئاوگسبۆرگ)، یولیس گارسیا (مارسێلیا)، بێسیر ئۆمێرگی (مۆنتپێلیێر) سێدریک زسیگەر (ڤۆڵفسبورگ)، لیۆنیداس ستێرجیۆ (شتۆتگارت)، ئۆرلی ئاماندا (یانگ بۆیز)، ئەلبین هایداری (لوگانۆ، سویسرا) و برایان ئۆکۆ (سالزبۆرگ)

یاریزانانی ناوەڕاست:
گرانیت شاکا (بایەر لیڤەرکوزن)، شێردان شەکیری (چیکاگۆ فایەر)، ریمۆ فرۆلەر (بۆلۆنیا)، دێنیس زەکەریا (مۆناکۆ)، میشێل ئایبیشەر (بۆلۆنیا)، فابیان ریدەر (رێنس)، یۆران بیسلیمی (لوگانۆ)، ئاردۆن جاشاری (لۆزێرن)، فیلیپ ئوگرینیچ (یانگ بۆیز) و ڤینسێنت سیێرۆ (تۆلۆز)

هێرشبەران:
بێریل مبۆلۆ (مۆناکۆ)، ستیڤن زوبێر (ئاک ئەسینا)، روبێن ڤارگاس (ئۆگسبورگ)، رێناتۆ ستیفن (لوگانۆ)، نوح ئۆکافۆر (میلان)، زاکی عەمدۆنی (بێرنلی)، ئەندی زاکیری (خانک)، دان ئێندۆی (بۆلۆنیا)، کوادۆ دواه (لودۆگۆرێتس) جۆیل مۆنتیرۆ (یامگ بۆیز)

بڕیارە ئەم تیپە یەکەم یاری خۆی بەرامبەر هەڵبژاردەی هەنگاریا ئەنجام بدات و بەپێی بەیاننامەی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دەبێت پێش 17ی حوزەیران بە فەرمی لیستی سەرەکی خۆی بڵاوبکاتەوە کە پێویستە 26 یاریزان لەخۆبگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button