یاریگا –
یانه‌ی هه‌ولێر له هه‌وڵدایه سه‌میر بابۆ رازی بكات له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق بیكاته راهێنه‌ری تیپه‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به تۆری وه‌رزشی یاریگای راگه‌یاند، ده‌سته‌ی كاتی یانه‌ی هه‌ولێر په‌یوه‌ندیان به سه‌میر بابۆ كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه له ئه‌ستۆ بگرێت و به سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی رازین و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی راهێنهرهكهن.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی، تاكه بژارده‌ی ده‌سته‌ی كاتی یانه‌ی هه‌ولێر بابۆیه و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كردووه، ناوبراو پێنج مه‌رجی هه‌یه كارگێری یانه‌كه‌ش به ته‌واوی مه‌رجه‌كانی راهێنه‌ره‌كه رازین و ره‌نگه سبه‌ی یه‌كلایی ببێته‌وه.
یاریگا زانیوه‌یه‌تی، یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی سه‌میر بابۆ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تیكردنی یانه‌كه ئه‌وه‌یه، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ره‌زامه‌ندی بدات، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دابینكردنی مووچه‌ی یاریزانانی یانه‌كه‌یه.
یانه‌ی هه‌ولێر له خولی ئهستێڕهكانی عێراق دۆخی خراپه و له كۆی ئه‌نجامدانی 27 یاری 6 بردنه‌وه و 10 یه‌كسانبوون و 11 دۆرانی هه‌یه، به كۆكردنه‌وه‌ی 29 خاڵ له پله‌ی چوارده‌می ریزبه‌نده.
له دوایین یاریی به‌رامبه‌ر حدود یه‌كسانبوو یاریی داهاتووی له نێو یاریگای نێوده‌وڵه‌تی زاخۆ به‌رامبه‌ر یانه‌ی زاخۆ ده‌بێت.
له چه‌ند رۆژی رابردوو،دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر هەڵوەشایەوە، دەستەیەکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی یانەکە راسپێردران تاوەکو یانەکە بەڕێوە ببەن.