بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەستێرەیەکی بایەر لیڤەرکوزن مێرکاتۆی گەرمکردووە

Yariga App

یاریگا –

ئەو ئاستە خەیاڵییەی لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکاندا بایەر لیڤەرکۆزن پێشکەشی کردووە، یاریزانەکانی کردووەتە ئامانجی یانە گەورەکانی ئەوروپا و لە ئێستاوە پێش ئەوەی هاوین بێت، کڕیار نۆرەی بۆ گرتوون.

جەنگاوەرەکانی چابی ئاڵۆنسۆ 50 یاریی لەسەریەکە نەدۆڕاون. نازناوی بۆندسلیگایان بردووەتەوە و چاوین لە جامی ئەڵمانیا و یۆرۆپالیگە کە لەو دووانەیش لە فیناڵن دەیانەوێ وەرزێک تۆمار بکەن، مێژووی وەرزشەکە بەخۆوەی نەبینیبێت. یەکێک لە رەگەزە دەرکەوتوو و دیارەکانی ئەو تیمەیش، جێریمی فریمپۆنگە کە ئاستێکی ناوازە پێشکەش دەکات لە باڵی راستی یاریگا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، لە ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید و، ە ئینگلتەرایش هەردوو زلهێزەکەی شاری مانچێستەر و ئارسیناڵیش چاویان لە گواستنەوەیەتی و ئامادەن بۆ پێدانی بڕە پارەی هەڵوەشاندنەوەیب گرێبەستی ئەستێرە هۆڵەندییەک.

سەرچاوە ئەڵمانییەکە باس لەوە دەکات بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی فریمپۆنگ 35 ملیۆن پاوەندە. ئەوەش نرخێکە هەریەک لە یانە خوازیارییەکانی دەتوانن ئاسان دابینی بکەن.

ناوبراو تەمەنی 23 ساڵە. لەم ەرزە لە خولی ئەڵمانی لە 30 یارییدا توانیویەتی 9 گۆڵ تۆمار بکات لەگەڵ 7 ئەسیست. لە یۆرۆپالیگیش لە نۆ یارییدا سێ گۆڵی هەیە. لە جامی ئەڵمانیایش خۆی سەلماندووە لە پێنج یاریدا بەشدارتی پێنج گۆڵی کردووە. چەکێکی کاریگەری ئاڵۆنسۆیە و چاوەڕوان دەکرێت لیڤەرکۆزن بە ئاسانی دەستبەردای نەبن بەتایبەت کە وەرزی داهاتوو گرەوی چامپیۆنزلیگیان لەپێشە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button