ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

خۆسێلو لە ریال مەدرید دەمێنێتەوە؟

خەونی مانەوە

Yariga App

یاریگا –

خۆسێلوی ئیسپانی خەون بە مانەوە لە ریال مەدرید دەبینێت.

خۆسێلوی هێرشبەری ریال مەدرید لە چاوپێکەوتنێکی نوێی لەگەڵ رۆژنامەی مارکا ئاشکرایکرد، کە خەون بە مانەوە لە ریزەکانی ریال مەدرید دەمێنێت.

هێرشبەرە تەمەن 34 ساڵانییەکە لەبارەی داهاتوویی بە مارکای گوتووە؛ لە کۆتایی ئەم وەرزە بڕیار لەسەر چارەنووسی دەدرێت، بەڵام خەون بە مانەوەی دەبینێت و ئامادەیە هەمووشتێک بکات لەپێناو ریال مەدرید، زۆر چێژ لە یاریکردن بۆ مێرێنگی وەردەگرێت.

خۆسێلو لە هاوینی رابردوو بەشێوەی خواستن لە ئیسپانیۆلەوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، ریال مەدرید بژاردەی کڕینەوەی یاریزانەکەی هەیە و دەتوانێت بەبڕی 1.5 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی بکات بە هەمیشەیی.

سێلو لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 46 یاری کردووە، 16 گۆڵی کردووە و 3 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button