ئه‌ڵمانیاگرنگترینیۆرۆی 2024

ماوەی دوورکەوتنەوەی گنابری ئاشکرا دەکرێت

ئەم وەرزە بۆ سێرجی کۆتایی هات

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی پێکان ئەم وەرزە بۆ سێرجی گنابری ئەڵمانی کۆتایی هات.

ماڵپەڕی فەرمی بایرن میونشن بڵاویکردووەتەوە، پاش ئەوەی لە رۆژی چوارشەممەی رابردوو لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، گنابری لە خولەکی 27 بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت، ئەمڕۆ دەرکەوت پێکانەکەی سەختە.

یانە باڤارییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ ئەستێرە ئەڵمانییەکە کراوە، دەرکەوتووە لە ماسولکەی رانی چەپی تووشی پێکان بووە، بەو هۆیە ئەم وەرزە بۆ یاریزانەکە کۆتایی هاتووە.

پێشبینی دەکرێت گنابری بۆ ماوەی 6 هەفتە لە یاریکردن دووربکەوێتەوە، تا قۆناخی شازدەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بۆ یاریکردن ئامادە نابێت، بەو هۆیەش بەدوور دەزاندرێت، جولیان ناگلیسمانی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، یاریزانەکە بانگهێشت بکات.

لە بەرواری 14/6 بە یاری نێوان ئەڵمانیا و سکۆتلەندا، جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024 دەستپێدەکات، بەهۆی بەشداری نەکردنی گنابریش گورزێکی کوشندە بەر مانشافت دەکەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button